بۆمه‌له‌رزه‌یه‌ك شاری ته‌ورێز ده‌هه‌ژێنێت
K24 – هه‌ولێر
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 7:58:52 به كاتی ئێران، زه‌مین له‌رزه‌یه‌ك به قووڵایی 10 كیلۆمه‌ترله سه‌نته‌ری شاری ته‌ورێز له باكووری رۆژهه‌ڵات روویدا.
به هه‌واڵێكی ئاژانسی ئیسنای ئێرانی، بۆمه‌له‌رزه‌كه بووه هۆی ترس و نیگه‌رانی خه‌ڵك، كه له ماڵه‌كانیان هاتنه ده‌ره‌وه و له شوێنی كراوه بڵاوبوونه.
هێشتا سه‌باره‌ت به سه‌نته‌ری بۆمه‌له‌رزه و گه‌وره‌یی و زیانه‌كانی هیچ راپۆرتێك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.