بۆ یه‌كه‌مجاره ئه‌مه‌ریكا رێگه‌ی دا ژنێكی ره‌شپێست ببێته دادوه‌ری دادگای باڵا
K24 – هه‌ولێر:
كیتانجی براون جاكسۆن (51 ساڵ)، یه‌كه‌م ژنه ره‌شپێسته له ئه‌مه‌ریكا رێگه‌ی پێ بدرێت ببێته ئه‌ندامی دادگای باڵا.
بڕیاری به ئه‌ندامبوونه‌كه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكاوه دراوه.
ئه‌و ژنه دادوه‌ره پێشتر له دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دادوه‌ر بووه، ئه‌زموونی 9 ساڵی له دادگای فیدراڵی هه‌یه.
كامالا هاریس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، كه خۆیشی ره‌شپێسته سه‌رپه‌رشتی ده‌نگدانه‌كه‌ی ده‌كرد.
جاكسۆن بڕیاره هاوینی ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌كار بێت و هێشتا ده‌بێت چاوه‌ڕێ بێت تا ستیڤن برایری دادوه‌ر خانه‌نشین بێت، ئینجا ئه‌م له جێگه‌ی دابنیشێت.
مانگی رابردوو، ئه‌نجوومه‌نی پیران چوار رۆژ گوێیان له جاكسۆن گرت.
له قسه‌كانیدا جاكسۆن باسی له نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیانی باوكی كرد، كه به‌رده‌وام له كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكادا قوربانی سیاسه‌تی جیاكاری ره‌گه‌زیی بووه.
ئه‌و ژنه ره‌شپێسته زانكۆی هارڤاردی ته‌واو كردووه، وه‌ك پارێزه‌ر كاری كردووه.
كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دژی ئه‌وه بوون جاكسۆنی ره‌شپێست ببێته دادوه‌ر و ده‌یانوت له‌گه‌ڵ تاوانباراندا زۆر نه‌رم و نیانه.
دادگاكه له 9 ئه‌ندام پێكهاتووه، جگه له جاكسۆن، سێ ژنی دیكه ئه‌ندامن تێیدا، به‌ڵام ئه‌وان سپی پێستن و جاكسۆن ده‌بێته چواره‌م ژن و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره له ئه‌مه‌ریكا دادگای باڵای وڵاته‌كه چوار ئه‌ندامی ژن بن.
سه‌رچاوه: AP