بانگەوازێک لە وەزیری تەندروستییەوه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بانگه‌وازێك ئاراسته‌ی خه‌ڵك ده‌كات و تێیدا داوا ده‌كات له‌ماڵ بمێننه‌وه.
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاند، "تكایه ئه‌گه‌ر زه‌روور نییه مه‌چنه ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ش بوون ماسك ببه‌ستن".
وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، تۆز و خۆڵ کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان هەیە بەتایبەتی بۆ نەخۆشانی کە (رەبوو) یان (حساسیە) یان (هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە) یان (نەخۆشی دڵ) یان هەیە.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات، له دوێنێوه 222 هاووڵاتی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری هه‌ناسه ته‌نگی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی فریاكه‌وتنیان كردووه.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، له دوێنێ كاتژمێری 08:00ـی شه‌وه‌وه نزیكه‌ی 222 هاووڵاتی بۆ چاره‌سه‌ری ته‌نگه نه‌فه‌سی و كاریگه‌رییه‌كانی خۆڵبارین سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردووه.
ته‌ندروستی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، هەردوو فریاکەوتنی رۆژهەڵات و رۆژئاوا لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن لەپێشوازی هاووڵاتیاندابوون، به‌مشێوه‌ی خواره‌وه:
رۆژهه‌ڵات: 152 هاووڵاتی
رۆژئاوا: 70 هاووڵاتی