رووسیا له باكووری ئۆكرانیا به ته‌واوه‌تی كشایه‌وه

ئه‌وروپا
رووسیا
داگیركردنی ئۆكرانیا
جه‌نگی ئۆكرانیا
رووسیا و ئۆکران
رووسیا و ئۆکرانیا
ئه‌مه‌ریكا
بێلاڕووس
K24- هه‌ولێر:
جه‌نگی ئۆكرانیا 44 رۆژی تێپه‌ڕاند، هه‌واڵگری به‌ریتانیا ئاشكرای ده‌كات، سوپای رووسیا به ته‌واوه‌تی له باكووری ئۆكرانیا كشایه‌وه.
تۆڕی هه‌واڵگری به‌ریتانیا رایگه‌یاند، ته‌واوی هێزه رووسییه‌كان له باكووری ئۆكرانیا به‌ره‌و بێلارووس و رووسیا كشانه‌وه.
به‌ره‌به‌یانی 24ی شوبات (فێبرایه‌ری 2022) به‌كاتی ئۆكرانیا، رووسیا له 3 قۆڵه‌وه هێرشی زه‌مینی و ئاسمانی كرده سه‌ر ئۆكرانیا، زیاتر لە 43 رۆژه شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای رووسیا و ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە، ئۆپەراسیۆنی سەربازی رووسیا لە خاکی ئۆکرانیادا کاردانەی نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا هێنا و ژمارەیەک لە وڵاتان سزای ئابووری و دارایی قورسیان بەسەر مۆسکۆدا سەپاند.