پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی ھونەرمەند ھاوتا ئەسعەد

"سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە و تەواوی ھونەرمەندانی کوردستان و خزم و ئاشنایانی ھونەرمەندی کۆچکردوو دەکەین"
باره‌گای بارزانی
باره‌گای بارزانی

K24 - هه‌ولێر:

باره‌گای بارزانی له‌ په‌یامێكدا سه‌ره‌خۆشی ئاڕاستەی خانەوادەی كەسایەتی دیاری ھونەر و ناسراوی هەولێر ھونەرمەند (ھاوتا ئەسعەد) و تەواوی ھونەرمەندانی کوردستان ده‌كات.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی باره‌گای بارزانیدا هاتووه‌: بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی ناسراو و دیاری ھونەر و  هەولێر ھونەرمەند (ھاوتا ئەسعەد)مان بیست، سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئاشنایانی ھونەرمەندی کۆچکردوو دەکەین.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی ھونەرمەند ھاوتا ئەسعەد

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی ناسراو و دیاری ھونەر و  هەولێر ھونەرمەند (ھاوتا ئەسعەد)مان بیست.

سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و تەواوی ھونەرمەندانی کوردستان و خزم و ئاشنایانی ھونەرمەندی کۆچکردوو دەکەین، هاوبەشی خەمی هەموو لایەكتانین.

لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو ھونەرمەند ھاوتا ئەسعەد بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

 

إنا لله وإنا إليه راجعون

 

بارەگای بارزانی

8ـی نیسانی 2022