وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی هەلی دامەزراندن رادەگەیەنێت

هەلی دامەزراندن بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر، بەکالۆریۆس، دبلۆم، ئامادەیی و ناوەندی
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی

K24 - هەولێر:

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ژمارەیەک هەلی کاری بۆ سەنتەری ئۆتیزم و سەنتەری ڕاهێنانی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە راگەیاند. 

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیدا هاتووە، "پێویستمان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی (ماستەر، بەکالۆریۆس، دبلۆم، ئامادەیی و ئامادەیی و ناوەندی) هەیە بۆ سەنتەری ئۆتیزم و سەنتەری ڕاهێنانی مندالانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە."

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە راگەیەندراوەکەیاندا باسیان لەوە کرد کە پێویستیان بە دامەزراندنی ژمارەیەک لە هەڵگرانی (ماستەر، بكالۆریوس)  لە تایبەتمەندیەكانی (كارگێری- توێژەری كۆمەڵایەتی - توێژەری دەرونی) و هەڵگرانی بڕوانامەی (بکالۆریوس و دبلۆم  ) لە تایبەتمەندی چارەسەرکەری سروشتی (معالِج طبیعی) و هەڵگرانی بڕوانامەی (ئامادەیی، ناوەندی) بۆ پیشەی چاودێر وكارگوزاری لە رەگەزی (مێ)، هەروەها هەڵگرانی بروانامەی (ئامادەیی) بۆ پیشەی پاسەوان و شۆفێری لە ڕەگەزی (نێر) هەیە بۆ سەنتەری ئۆتیزم و سەنتەری ڕاهێنانی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە، سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەڵەبجە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، پێویستە پێشكەشكاری فۆڕمی دامەزراندن تەمەنی لە نێوان (24 بۆ 35) ساڵ بێت و دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە بێت. 

ئاماژە بەوەش دراوە، کە پركردنەوەی فۆڕم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی (3) هەفتە لە رێكەوتی 9/4/2022 تا رێكەوتی 30/4/2022.

لینکی فۆڕمی ئۆنلاین تایبەت بە دامەزراندن لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی

H.H