هه‌ولێر.. بەهۆی خۆڵبارین 222 کەس سەردانی نەخۆشخانەکانی فریاکەوتنیان کردووە
K24 - هه‌ولێر:
دوای شەپۆڵی چڕی خۆڵبارین لە سنووری شاری هەولێر، 222 هاووڵاتی بەمەبەستی چارەسەری بۆ كێشەی هه‌ناسه‌ته‌نگی سەردانی نەخۆشخانەكانی فریاكەوتنیان كردووە، وەزارەتی تەندروستی هه‌رێمی كوردستان رێنمایی هاووڵاتیان دەکات، کە لەکاتی خۆڵبارین ئەگەر بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت؛ نەچنە دەرەوە، لە ئەگەری چوونە دەرەوەشیان ماسک ببەستن.
بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی کوردستانی گرتووه‌تەوە، هەردوو نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات و رۆژئاوای هەولێر لە پێشوازی ئەو هاووڵاتیانە بوون، کە باری تەندروستیان تێک‌چووبوو، بەپێی ئەو ئامارانەی کە تۆمارکراون لە فریاکەوتنی رۆژئاوا 70 هاووڵاتی و لە فریاکەوتنی رۆژهەڵات 152 هاووڵاتی سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە، کە زۆری حاڵەتەکان تەنگەنەفەسی بوو.
محەمەد جەمیل، پزیشك لە فریاکەوتنی رۆژئاوا ئاشكرای كرد، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ی خۆڵبارینه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك رووی له نه‌خۆشخانه‌كان كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌وانه‌ی هاتوونه‌ته نه‌خۆشخانه، زیاتر ئه‌و كه‌سانه‌ن، كه پێشتر كێشه‌كه‌ی سینگیان هه‌بووه، یان ئه‌وانه‌ی جگه‌ره‌كێشن، تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون. ئه‌و پزیشكه داوای له هاووڵاتیان كرد، بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت، له ماڵه‌كانیان نه‌چنه ده‌ره‌وه.
ساڵانە کۆنفرانس و توێژینەوەی تایبەت بە بارودۆخی تەندروستی هاووڵاتیان لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت، بە پێی چەند پێوەرێکی تەندروستی ریکخراوە تەندروستییە جیهانییەکانەوە ئاستی تەندروستی هاووڵاتیان دیاری دەکرێت، بژار مووسا، گوتەبێژی تەندروستی هەولێر دەڵێت بە پێی پێوەرە جیهانییەکان و ئەو توێژینەوانەی ئەنجاممان داون، ده‌ركه‌وتووه، كه تەندروستی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان باشترە لە شارەکانی دیکەی عێراق، كه مردن تێیدا کەمتر تۆمارکراوە.
خۆڵبارین کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان هەیە، بەتایبەتی بۆ ئەو نەخۆشانەی کە ڕەبۆ، هەستیاری، هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە، یان نەخۆشی دڵیان هەیە، بۆیە وەزارەتی تەندروستی رێنمایی هاووڵاتیان دەکات، کە لەکاتی خۆڵبارین ئەگەر بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت؛ نەچنە دەرەوە، لە ئەگەری چوونە دەرەوەشیان ماسک ببەستن بۆ رێگری لە توشبوون بە تەنگە نەفەسی، پێشبینیش دەكرێت ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی ناوچە جیاجیاكانی گرتووه‌تەوە، ئەمڕۆ و سبەی بەردەوام بێت و لە كاتەكانی ئێوارە و شەوی شه‌ممه‌دا، كاریگەرییەكەی نەمێنێت.