بۆمبێک بە هێزەکانی حەشدی شەعبی دا تەقییەوە

کوژراو و بریندار هەیە
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

بۆمبێکی چێندراو بە هیزەکانی حەشدی شەعبی دا تەقییەوە چەکدارێک کوژرا و دووانی دیکەش برینداربوون.

دەستەی حەشدی شەعبی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە ناوچەی عەکاشات لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی لیوای 13 حەشد تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژراوە و دوو چەکداری دیکەش برینداربوون.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەو رووداوە شەوی رابردوو بووە و چەکدارەکانی حەشدی شەعبی لە کاتی ئەرکدا تووشی رووداوەکە بوون، بۆمبە جێندراوەکەش لە پاشماوەی تەقەمەنییەکانی چەکدارانی داعش بووە.