یەکێتی ئەوروپا پشتیوانییە داراییەکانی بۆ سوپای ئۆکرانیا زیاد دەکات

بڕی یەک ملیار یۆرۆیان بۆ پڕ چەک کردنی سوپای ئۆکرانیا تەرخانکردووە
سوپای ئۆکرانیا
سوپای ئۆکرانیا

K24 – هەولێر

یەکێتی ئەوروپا بڕی یەک ملیار یۆرۆیان بۆ پڕ چەک کردنی سوپای ئۆکرانیا تەرخانکردووە و پێشنیازییش کراوە 500 ملیۆن یۆرۆی دیکە رەزامەندی لەسەر بدرێت.

ئۆرسۆلا ڤۆندێرلەین، سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە تویتێکدا نووسیویەتی، هەر 27 وڵاتە ئەندامەکەی رێکخراوی یەکێتی ئەوروپا بڕی یەک ملیار یۆرۆیان بۆ پڕ چەک کردنی سوپای ئۆکرانیا تەرخانکردووە.

هەر لە تویتەکەیدا رایگەیاندووە، پێشنیازی تەرخانکردنی بڕی 500 ملیۆن یۆرۆی تریان کردووە بۆ پشتیوانی سوپای ئۆکرانیا، کە ئێستا پێشنیارەکە لە قۆناغی گفتوگۆکرندایە.

ڤۆندێرلەین دەڵێ، گەلی ئۆکرانیا لە بری هەمووان مەشخەڵی ئازادی هەڵگرتووە و یەکێتی ئەوروپاش سەرقاڵی ئامادەکردنی شەشەم پاکێجی سەپاندنی سزکانی سەر رووسیایە.