سعوودیە دەرگای مەککە بە رووی حاجیان دەکاتەوە

ئەمساڵ پێشوازی لە یەک ملیۆن حاجی دەکات
مەککە
مەککە

K24 – هەولێر

سعوودیە پلانی بۆ پێشوازیکردن لە حاجیان رایگەیاند و ئاشکرای کرد، ئەمساڵ پێشوازی لە یەک ملیۆن حاجی دەکات.

وەزارەتی حەج و عومەری سعوودیە رایگەیاند، ئەمساڵ رێگە بە سەردانکەرانی حەج دەدرێت لە وڵاتانی دیکەش سەردانی سعوودیە بکەن و ژمارەکەش زیاد دەکەن.

روونیکردووەتەوە، بۆ ئەمساڵ لەناوەوە و دەرەوەی سعوودیە پێشوازی لە یەک ملیۆن حاجی دەکەن، بەپێی ئەو رێژەیەی بۆ وڵاتان دیاریکراوە.

سعوودیە دوو مەرجی بۆ حاجیان دیارکردووە، ئەو کەسانەی سەردانی مەککە دەکەن، تەمەنیان لە 65 ساڵ زیاتر نەبێت، هەروەها دەبێ پشکنینی کۆرۆنایان پێ بێت و 72 کاتژمێری بەسەردا تێنەپەڕی بێت.

وەزارەتی حەج و عومەری سعوودیە رێنمایی سەردانیکەرانی مەککە دەکات، لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکە ئایینییەکان رێنمەکانی خۆپارێزی لەبەرچاو بگرن.