ئه‌مریكا پێشنیاری به‌شداریكردنی ئۆپۆزسیۆن له حكوومه‌تی سوریا به درۆ ده‌خاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێشنیاری به‌شداریكردنی ئۆپوزسیۆنی سوریا له حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د به درۆ ده‌خاته‌وه. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه هه‌واڵه ره‌تكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی پێشنیاری به‌شداریكردنی ئۆپوزسیۆن له حكومه‌تی سوریا كردبێت.
جۆن كێربی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د نه‌گۆراوه، كه پێداگری له‌سه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د ده‌كات.
ڤیلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا له وته‌یه‌كدا له سان پێترسبورگ وتی ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌مریكا پیشانداوه بۆ به‌شداریكردنی هه‌ندێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن له حكومه‌تی سوریادا.
پوتین هه‌روها وتی ئه‌سه‌د، پێویستی بوونی پرۆسه‌یه‌كی نوێی سیاسی قبووڵكردووه.
هاوكات به‌رپرسێكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند هیچ پێشنیارێكی وه‌ها نه‌دراوه و سیاسه‌تی واشنتۆن به‌رامبه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د نه‌گۆڕاوه.
روسیا و ئه‌مریكا له ماوه‌ی پێنج ساڵ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی سوریا پشتگیری له لایه‌نه‌كانی دژ به یه‌ك ده‌كه‌ن. روسیا به ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی و مافی ڤیتۆ له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پێشی به رووخانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د گرت و ئه‌مریكا به راهێنان و یارمه‌تی لوجستی و هێرشی هه‌وایی پشتیوانی له هه‌ندێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن ده‌كات.