نرخی نەوتی برێنت گەیشتە 102 دۆلار

نرخی نەوت دابەزی
نەوت
نەوت

K24 - هەولێر

نرخی نەوت لە کۆتا مامەڵەکانی رۆژی هەینیدا سەرەڕای بەرزبوونەوەی، بەڵام لەسەر ئاستی هەفتانەدا بە رێژەی %1 دابەزی.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ ئاستی 102.78 دۆلار بەرزبووەوە، بەڵام لەسەر ئاستی هەفتانەدا بە رێژەی 1.54% دابەزی.

نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی رۆژئاوای تێکساسیش سەرەڕای بەرزبوونەوەی بۆ ئاستی 98.26 دۆلار، بەڵام بە درێژایی هەفتەی رابردوو 1.02%ی نرخەکەی لەدەستدا.

نرخی نەوت لە دەستپێکی هەفتەی رابردووەوە ئاراستەی دابەزینی وەرگرت، هۆکارەکەشی بۆ پلانی ئەمەریکا دەگەڕێتەوە، کە بڕیاریداوە بۆ ماوەی شەش مانگی داهاتوو رۆژانە ملیۆنێک بەرمیل نەوتی ستراتیژی خۆی بخاتە بازاڕەوە.