ئۆكرانیا: ئەمساڵ بەرهەمی دانەوێڵەمان له‌سه‌دا 20 کەم دەکات

"عەمبارێکی گەورەی دانەوێڵە و رۆنی رووەکیمان هەیە"
له‌ سه‌دای 20ی به‌رهه‌می دانوێڵه‌ی ئۆكرانیا كه‌م ده‌كات
له‌ سه‌دای 20ی به‌رهه‌می دانوێڵه‌ی ئۆكرانیا كه‌م ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

دێنیس شمیهال، سەرۆك وەزیرانی ئۆکرانیا رایگەیاند، پێشبینی دەکەن بۆ ئەمساڵ بەرهەمی دانەوێڵەیان بە رێژەی سەدا 20 بەراورد بە ساڵی رابردوو دابەزێت، هۆکارەکەشی بۆ کەمبوونی رووبەری زەوی چێندراو بە دانەوێڵە دەگەڕێتەوە، کە بەهۆی جەنگ لە رووسیا زیانیان بەرکەوتووە.

سەرۆکوەزیرانی ئۆکرانیا ئاماژەی بەوەشدا، سەرەڕای کەمبوونەوەی زەوی چێندراو کورهێنانیان لە دابینکردنی سووتەمەنی بۆ جووتیاران هەیە، بەڵام دەتوانن سووتەمەنی پێویست بەسەر جووتیاران دابەشبکەن.

دڵنیاییشی دا کە ئۆکرانیا عەمبارێکی گەورەی دانەوێڵە و رۆنی رووەکی هەیە و دەتوانێت خۆراکی پێویست بۆ دانیشتووانەکەی دابین بکات.