رێورەسمی ئامادەکردنی زەیتی زەیتون لە پەرستگای لالش

پەیڕەوانی ئایینی ئێزیدی بە هەرەوەزی زەیتی زەیتون دروست دەکەن
پەیڕەوانی ئایینی ئێزیدی لە پەرستگای لالش
پەیڕەوانی ئایینی ئێزیدی لە پەرستگای لالش

K24  - هەولێر:

سەرەڕای پێشکەوتنی ئامرازەکانی دروستکردن و بەرهەمهێنانی جۆرە جیاوازەکانی زەیتی زەیتون، پەیڕەوانی ئایینی ئێزیدی هێشتا بە هەرەوەزی و بە شێوازی کۆن لە مەراسیمێکی تایبەتدا زەیتی زەیتوون بەرهەم دەهێنن.

پەرستگای لالش کە بە پیرۆزترین پەرستگای پەیڕەوانی ئایینی ئێزیدی دادەنرێت ساڵانە رێورەسمی ئامادەکردنی زەیتی زەیتونی تێدا بەڕێوەدەچێت و چەندین کەس لە ژن و پیاوی پەیڕەوانی ئایینی ئێزیدی بە هەرەوەزی بەشداری تێدا دەکەن.

ئەندازیار خەیری خەدی یەکێک لەو کەسانەی کە بەشداری رێورەسمەکە دەکات، گوتی: "لە قۆناغی یەکەمی زانکۆوە ساڵانە بەشداری ئەم رێورەسمە دەکەم، ئەوە نزیکەی 30 ساڵە خزمەتی پەرستگای لالش دەکەین، ئەو کەسانەی لێرەن هەمووان لە پەیڕەوانی ئایینی ئێزیدین و هەر کەسەو پیشەیەکی خۆی هەیە، لەوانە مامۆستا و رۆژنامەوان و بازرگان."

ناوبراو گوتیشی: "دوای تەواوبوونی دەوامی حکوومی دێمە ئێرە و دەست بە کارکردن دەکەم."

H.H