ئه‌مشه‌و به جه‌سته‌یه‌كی ماندوو ریال مه‌درید یاریی دێربی ده‌كات
ریال مه‌دریدی پێشه‌نگی لالیگا له دێربی بچووكی مه‌درید له كاتژمێر 10:00ـی ئه‌مشه‌و میوانداريی خێتافی هاوشاری ده‌كات، پێش یارییه‌كه‌ش ئانچیلۆتی راهێنه‌ری ریال مه‌درید رایگه‌یاند تا كه‌ریم له ریال مه‌درید بێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هالاند و مباپێ یانیش هه‌ر یاریزانێكی دیكه‌بێت ده‌رفه‌تی یاریكردنی كه‌م ده‌بێت.
ریال مه‌درید دوای سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ی به‌رامبه‌ر چێڵسی له چامپیۆنزلیگ ده‌گه‌رێته‌وه سانتیاگۆ بێرنابیۆ و له گه‌ڕی 31ـی لالیگا له دێربی بچووكی مه‌درید میوانداریی خێتافی ده‌كات.
ریال مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی 69 خاڵ خانه‌ی یه‌كه‌می لالیگای گرتووه و دوازده خاڵ له بارسێلۆنا و سێڤییا و ئاتلێتیكۆ مه‌درید دووره، خێتافیش 32 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی دوازده‌م دێت.
له‌م یارییه یۆڤیچ دیسانه‌وه به‌هۆی پێكان داده‌بڕێت ئیدین هازاردیش هێشتا له پێكانه‌كه‌ی چاك نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام میلیتاو و ئیسكۆ بۆ یارییه‌كه ئاماده‌ن و ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌هۆی ماندووبوون له یارییه‌كه‌ی چێڵسی، فێرلاند مێندی له‌م یارییه پشووی پێبدرێت.
ئانچیلۆتی نازانێت چاره‌نووسی چی به‌سه‌ر دێت
كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی راگه‌یاند نازانێت له هاوینی داهاتوو كێ ده‌گوازنه‌وه، ده‌شڵێت: هالاند و مباپێ یانیش هه‌ر یاریزانێكی دیكه له‌گه‌ڵ كه‌ریم بێنزێما یاریی بكه‌ن هه‌لی یاریكردنیان كه‌م ده‌بێته‌وه، له رووی توانای جه‌سته‌یی و به‌رزی ئاستی یاریكردن و كاریگه‌ری له‌سه‌ر یانه‌كه هه‌میشه كه‌ریم بێنزێما له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ده‌بێت.
ئانچیلۆتی گوتیشی: من نازانم چاره‌نووسم چی ده‌بێت، له كۆتایی وه‌رز یانه‌كه هه‌ڵسه‌نگاندنم بۆ ده‌كات و پاشان بڕیاری مانه‌وه یانیش رۆیشتنم ده‌درێت هه‌رچۆنێك بێت من چێژ له مه‌درید وه‌رده‌گرم، هێشتا ماندووی یارییه‌كه‌ی چێڵسین، یاریزانه‌كانم چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و هێشتا 100% توانای جه‌سته‌ییان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام پێویسته یارییه‌كه‌ی خێتافی به‌باشی ده‌ركه‌وین و له‌سه‌ر بردنه‌وه‌كان به‌رده‌وام بین.
ئانچیلۆتی ده‌شڵێت: گاریس به‌یل به‌شێكه له مێژووی ریال مه‌درید رۆڵی گه‌وره‌ی له سه‌ركه‌وتنه‌كان هه‌بووه، له‌م چه‌ند مانگه‌ی كۆتایی به‌هۆی پێكان و توانای جه‌سته‌یی هه‌لی یاریكردنی زۆر نه‌بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی سه‌لماندی شایه‌نی ئه‌وه‌یه هه‌لی یارییكردنی پێبدرێت بێگومان به‌رامبه‌ر خێتافیش ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بێت یاریی پێده‌كه‌م.
له دواین 33یاریی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر خێتافی خاوه‌نی 23 بردنه‌وه‌یه له چوار یاریی به‌رامبه‌ربوون و خێتافیش شه‌ش یاریی بردووه‌ته‌وه، دواین بردنه‌وه‌ی خیتافی له دژی ریال مه‌درید له قۆناخی یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزه بوو كاتێك به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام له مێژوودا رووینه‌داوه خێتافی دوو یاریی له‌سه‌ریه‌ك له ریال مه‌درید بباته‌وه، جگه له‌وه‌ش له ساڵی 2008ـه‌وه خێتافی نه‌یتوانیوه له سانتیاگۆ بێرنابیۆ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.