ئاکرێ.. 170 کەس به‌هۆی تەنگەنەفەسییه‌وه له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه
K24 - ئاكرێ:
به‌هۆی ئه‌و خۆڵبارینه‌ی چه‌ند رۆژێكه هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، سه‌دان كه‌س گرفتی هه‌ناسه‌دانیان بۆ درووست بووه و سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانیان كردووه، له قه‌زای ئاكرێش 170 كه‌س تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون و له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه.
سەباح زوهێر، گوته‌بێژی ته‌ندروستی ئاكرێ بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردوودا، به‌هۆی ئه‌و كه‌شوهه‌وایه‌ی خۆڵبارین درووستی كردووه، 170 كه‌س له ته‌مه‌نی جیاجیا تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون و سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنیان كردووه.
گوتیشی: ئه‌وانه‌ی تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون و سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردووه، زۆربه‌یان ئه‌وانه‌ن، كه پێشتر كێشه‌ی سینگ و ره‌بۆیان هه‌بووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ره‌وشی هیچ تووشبوویه‌ك خراپ نه‌بووه، ته‌نیا بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له نه‌خۆشخانه ماونه‌ته‌وه و دوای چاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.