بە بڕیارى مەسرور بارزانی بودجەیەکی تایبەت بۆ جێبەجێکردنى ئەم پڕۆژانە تەرخانکرا

زیاتر لە ملیارێك و چوارسەد ملیۆن دینار بۆ چاککردنەوە و قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکان تەرخان دەکرێت
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر:

لە راگەیەندراوێکی پارێزگاری هەولێر ئاماژە بەوە درا، کە زیاتر لە 1 ملیار و چوارسەد ملیۆن دینار بۆ چاککردنەوە و قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى (سیمى خاتووناوە، شارى کۆیە، گوندەکانى عەزە و شیلە و کانى ڕەش) تەرخانکراوە.

پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، بە بڕیارى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ڕەزامەندی درا بە خەرجکردنى بڕى (1,430,290,240) یەک ملیار و چوار سەد و سی ملیۆن و دوو سەد و نۆوەد هەزار و دووسەد و چل دینار، بەشێوەى نەختینە و قۆناغ لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ جێبەجێکردنى ئەم پڕۆژانەى خوارەوە:

یەکەم/ قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى گەڕەکى سیمى خاتووناوە، بەگوژمەى (676,280,000) شەش سەد و حەفت و شەش ملیۆن و دوو سەد و هەشتا هەزار دینار.

دووەم/ چاککردنەوە و قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى شارى کۆیە، بە گوژمەى (221,718,000) دووسەد و بیست و یەک ملیۆن و حەفت سەد و هەژدە هەزار دینار.

سێیەم/ دروستكردن و قیرتاوكردنى  چه‌ند شه‌قامێكى ناوخۆیی له‌گوندى عەزە، بەگوژمەى (333,710,300) سێ سەد و سى و سێ ملیۆن و حەفت سەد و دە هەزار و سێ سەد دینار.

چوارەم/ قيرتاوكردنى ڕێگاى گوندەکانى (شیلە و کانى ڕەش) بەگوژمەى (198,581,940) سەد و نۆەت و هەشت ملیۆن و پێنج سەد و هەشتاو یەک هەزار و نۆسەد و چل دینار.