40 ته‌رم له‌ گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بوچا هاووڵاتی مه‌ده‌نین

"هێزەکانی رووسیا بە بەردەوامی دانیشتووانی بوچا دەکه‌نه‌ ئامانج"
هێزەکانی رووسیا بە بەردەوامی دانیشتووانی بوچا دەکه‌نه‌ ئامانج
هێزەکانی رووسیا بە بەردەوامی دانیشتووانی بوچا دەکه‌نه‌ ئامانج

K24 - هەولێر:

بەڕێوەبەری پۆلیسی کێیڤ، ئاشکرای كرد، ته‌رمی 40 هاووڵاتیی مه‌ده‌نی لە نێو ئەو گۆڕە بەکۆمەڵەدا بوون، كه‌ لە شاری بوچا هەڵدراوەتەوە.

ئاندرەی نەبیتۆڤ، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كیێڤ رایگه‌یاند،  تیمەکانی پۆلیس دەستیان بە هەڵدانەوە و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوه‌ لە گەورەترین گۆڕی بەکۆمەڵی هاووڵاتیانی مەدەنی کردووه‌، کە پێشتر لەلایەن هێزەکانی رووسیاوە کۆمەڵکوژ کراون.

نەبیتۆڤ راشیگه‌یاند، لە نێو گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا 40 تەرم دۆزراونەتەوە، کە دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە تەرمی هاووڵاتییانی مەدەنین.

نەبیتۆڤ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، هێزەکانی رووسیا بە بەردەوامی دانیشتووانی بوچا دەکه‌نه‌ ئامانج و بەشێکی زۆر لە خەڵکی شارەکە بە چەکی قورس دەکوژرێن و تەمەنی کوژراوان لە نێوان 40 بۆ 60 ساڵین.

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كیێڤ روونیكرده‌وه‌، پزیشکی داد و پسپۆرانی تاوانناسی لێکۆڵینەوەیان لەسەر تەرمەکان کردووە ناسنامەی بەشێك لە کوژراوەکانیان بۆ دەرکەوتووە.

نەبیتۆڤ گوتی: "بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانی پسپۆڕانی پزیشکی داد، شوێنی فیشەکیان لە سەر و جەستەی کوژراوان دەستنیشان کردووە، کە ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە بەشێکی زۆری کوژراوان بە چەکی نیشانشکێن تەقەیان لێکراوە".

له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا دیمه‌نێكی ترسناك پیشانی جیهان درا، ئه‌ویش كوشتنی راسته‌وخۆی زیاتر له‌ 400 هاووڵاتی بوو له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه‌كانی رووسیا له‌ شارۆچكه‌ی بوچا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ دووری 24 كیلۆمه‌تر له‌ باكووری رۆژئاوای شاری كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا.