له‌مانگی ره‌مه‌زاندا به هه‌شت هه‌نگاو ددانه‌كانت بپارێزه
K24 - هەولێر:
ماڵپه‌ڕی "هێلس تێست"ـی تایبه‌ت به ته‌ندروستی ددان، رایده‌گه‌یه‌نێت، مرۆڤ له‌كاتی گۆڕانكاری ژه‌مه‌كانی خۆراكی، پێویسته چاودێری ددانه‌كانی بكات.
ماڵپه‌ری "هێلس تێست" رایگه‌یاند، له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژه‌مه‌كانی خواردن گۆڕانكارییان به‌سه‌ردادێت، پێویسته چاودێری و گرنگی به ددانه‌كان بدرێت، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: رۆژانه دووجار ده‌م و ددان له رێگه‌ی فڵچه و سیواك پاك بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له بۆنی ناخۆش پارێزراو بێت.
دووه‌م: پاككردنه‌وه‌ی ددان به به‌نی تایبه‌تی ته‌ندروستی، بۆ پارێزگاریكردن له كه‌لێنه‌كان، لابردنی پاشماوه خۆراكییه‌كان.
سێیه‌م: جیا له پاككردنه‌وه‌ی ددانه‌كان به فڵچه و هه‌ویری ددان و به‌نی تایبه‌ت، وا پێویست ده‌كات رۆژانه 30 چركه له رێگه‌ی غه‌رغه‌ره‌كردن به مادده پاككه‌ره‌وه‌كان ده‌م و ددان خاوێن بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه له رۆژانی ره‌مه‌زاندا هه‌ناسه‌یه‌كی پاكت هه‌بێت.
چواره‌م: له رۆژانی مانگی ره‌مه‌زاندا پێویسته له خواردنه‌وه‌ی مادده‌ی كافاین خۆمان به دوور بگرین، وه‌ك (چای و قاوه)، له بری ئه‌مه دوای رۆژوو شكاندن هه‌وڵبده حه‌وت په‌رداخ ئاو بخۆیته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ز و ئاره‌زووت بۆ چای و قاوه نه‌مێنێت.
پێنجه‌م: پێویسته له مانگی ره‌مه‌زاندا له جگه‌ره كێشان دوور بكه‌وینه‌وه، چونكه هۆكارێكه بۆ تێكدانی ددانه‌كان و بۆ ناخۆشی ده‌م.
شه‌شه‌م: هه‌وڵدان بۆ زۆر خواردنه‌وه‌ی ئاو، چونكه ئاو پارێزگاری له ددانه‌كان ده‌كات، به پێچه‌وانه‌وه به‌كتریاكان له‌ناو ده‌م و له ژێر ددانه‌كان كۆ ده‌بنه‌وه، ده‌بنه هۆی ناخۆشكردنی بۆنی ده‌م و كلۆر بوون.
حه‌وته‌م: زۆر به‌كارهێنانی میوه‌جات، كه ده‌بنه هۆی دروستكردنی به‌رگری بۆ ددانه‌كان و ده‌م به گشتی.
هه‌شته‌م: هه‌ر خواردنێك بڕی شه‌كری زۆر تێدا بێت، ده‌بێته هۆی تێكدانی ددانه‌كان و به‌ره‌و كلۆربوونیان ده‌بات، به‌تایبه‌ت له مانگی ره‌مه‌زاندا خواردنی شیرینی زیاتر به‌كار ده‌هێندرێت.