كه‌ركووك.. داعش هێرشیكرد

K24 - كه‌ركووك:
له دوو هێرشی جیاوازدا چه‌كدارانی داعش له سنووری پارێزگای كه‌ركووك پۆلیسێكی ئیتیحادی و هاووڵاتییه‌ك ده‌كوژن و چه‌ند كه‌سێكیش بریندار ده‌كه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 9ـی نیسان / ئه‌پرێلی 2022 له‌كاتی به‌ربانگكردنه‌وه، چه‌كدارانی داعش هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر گوندی دوكشمانی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی پارێزگای كەركووك بە كوردستان24ی راگەیاند، كەمێك بەر لە ئێستا چەكدارانی داعش هێرشیان كردووه‌ته سەر خاڵێك لە گوندی داكشمان كە هێزێكی سەر بە "وەسفی عاسی" پەرلەمانتاری عێراقی تێدابووە لە ئاكامدا دوو كه‌س كوژران و دووكەسی دیكە بریندار بوونه.
هه‌روه‌ها پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك ئاماژه به‌وه ده‌كات، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، داعش كه‌سێكی رفاندووه.
سەرچاوەكەی پۆلیس گوتیشی، لە لایەكی دیكەوە لە باشووری كەركووك داعش دەستڕێژی گولـله‌یان لە چەند هاووڵاتییەك كردووە لە ئەنجامدا دوو هاووڵاتی به سه‌ختی بریندار بوونه.
عه‌بد ساڵح جاكل / مه‌ده‌نی كوژراو
عه‌جیل محه‌مه‌د جبووری / كوژراو
عه‌لی هادی ساڵح / بریندار
یونس ساڵح جاكل / بریندار
ئه‌وه‌ی رفێندراوه هاوولاتییه‌كه به ناوی حوسام محه‌مه‌د خه‌له‌ف