بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ئه‌و وڵاته‌ی هه‌ژاند
K24- هه‌ولێر:
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.2 پلەی رێخته‌ر لە شارۆچکەی "پوتورگە"ـی سەربە پارێزگای ماڵاتیا خۆرهەڵاتی تورکیا روویدا.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی زانیارییەكانی ماڵپەری سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخە لەناکاوەکان لە تورکیا (AFAD)، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.2 پلە به پێوه‌ری رێخته‌ر لە شارۆچکەی "پوتورگە"ـی سەربە پارێزگای ماڵاتیا خۆرهەڵاتی تورکیا روویدا.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ راشیگه‌یاند، بوومەلەرزەکە لە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 9ـی نیسان / ئه‌پرێل بە قوڵایی 6.72 کیلۆمەتر لە ژێر خاک‌دا روویداوە.