به‌غدا: مانگی داهاتوو له‌گه‌ڵ توركیا له‌باره‌ی پشكی ئاوی عێراق كۆده‌بینه‌وه

K24- هه‌ولێر:
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، مانگی داهاتوو دانوستان له‌نێوان هه‌ردوو لایه‌نی عێراقی و توركی بۆ یەكلاییكردنەوەی دۆسیەی ئاو به‌ڕێوه ده‌چێت.
عەلی رازی، گوتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق رایگه‌یاند، "لەگەڵ لایەنی توركی لەباره‌ی دۆسیەی ئاو ده‌كرێت كۆده‌بینه‌وه، مانگی داهاتووش سەردانێكی گرنگی نوێنەری تایبەتی سەرۆكی توركیا بۆ بەغدا بە ئامانجی گفتوگۆكردن سەبارەت به چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ ده‌كرێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی عێراق راشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ توركیا گفتوگۆ سەبارەت بە بەشە ئاوی عیراق ده‌كرێت، كه بەشێوەیه‌كی دادپەروەرانە و بە پێی ئیستحقاقی خۆی دەستەبەر بكرێت.
عەلی رازی، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له گفتوگۆكاندا جەخت لەسەر دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی توێژینەوەی نێوان عێراق و توركیا دەكرێت كە سەرجەم پێداویستیە لۆجستیەكان لەلایەن عیراقەوە تەواو كراون.
رازی گوتیشی: ئاماژه به زیانەكانی كەمئاوی و گۆڕانی كەش وهەوا ده‌كرێت. ده‌شڵێت: "گفتوگۆكردن لەبارەی كارپێكردنی بەنداوەكانی توركیا بۆ وەرزی هاوین ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ده‌بێت".