زێلێنسكی: پێویسته وڵاتانی دیكهش له هاوكاریكردنی ئۆكرانیا چاو له بهریتانیا بكهن
K24- ههولێر:
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا داوا لە وڵاتانی رۆژئاوا دەکات، چاو لە بەریتانیا بکەن و هاوکارییە سەربازییەکانیان بۆ ئۆکرانیا زیاتر بکەن.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبهشدا لەگەڵ بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە کیێڤی پایتهختی وڵاتهكهی، سەرۆکی ئۆکرانیا گوتی: پێویستە هاوتەریب لەگەڵ هاوکارییە سەربازییەکان، گوشار و سزاکان بۆ سەر سێکتەرە جیاوازەکانی رووسیا بەردەوام بن.
سهرۆكی ئۆكرانیا جهختیكردهوه، "پێویستە گوشارەکان بۆسەر رووسیای فێدراڵ هێشتا زیاتر بکرێن. گوشارەکان بە پێدانی هاوکاری سەربازی کاریگەر دەبن بۆ خەڵکی ئۆکرانیا، بۆ ئەوەی بەرامبەر رووسیا بەرگری لە خۆیان بکەن. پێویستە لەرێگەی سەپاندنی سزای ئابوورییەوە گوشارەکان هێشتا زیاتر بکەین".
ههروهها گوتی: "سوپاسی بەریتانیا دەکەین، کە سزای زۆر توندی بەسەر مۆسکۆدا سەپاندووه و لە پاکێجی سزا توندەکانیشی بەردەوامە. هاوکات هاوکاری زۆرباشی ئۆکرانیای کردووە، بۆ بەهێزکردنی توانا بەرگرییەکانمان".
جهختیشیكردهوه، "پێویستە وڵاتانی دیکەی دیموکرات لە رۆژئاوا چاو لە بەریتانیا بکەن لە دابینکردنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا و سەپاندنی سزا بەسەر کەرتی وزەی رووسیا و سێکتەرەکانی دیکەی ئەو وڵاتەدا".
H.B