ئەو کەسانەی دوو مووچەیان هەیە ئاگادار دەکرێنەوە

K24 - هەولێر
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو خاوەن پێداویستیانەی کە دوو مووچەیان هەیە لەم مانگەوە مووچەیەکیان رادەگیرێت.
وەزارەتی کار لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە: "ئەم مانگە مووچەی ئەو کەمئەندامانەی 100 هەزاریان هەیە رادەگیرێت بە مەبەستی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە، هەموو ئەو بەڕێزانەی خانەنشینن یان شەهیدانەیان هەیە و گرێبەستن دوای هێنانی پشتگیری راستەوخۆ کەمئەندامیەکانیان پێدەدرێتەوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو: "ئەوانەی فەرمانبەرن پێویستە پشتگیری فەرمانگەکەیان بهێنن تا کەمئەندامیەکەیان بۆ بکرێتە دەرماڵە، دوای هێنانی پشتگیری بە هەمان شێوە ئەوانیش راستەخۆ کەمئەندامیەکەیان بۆ خەرج دەکرێت".