هەدەپە: هەوڵدەدەین تورکیا بگەڕێنینەوە سەر رێچکەی خۆی

"دەمانەوێت هاوپەیمانێتی گەورە بۆ دیموکراسی دروستبکەین"

K24 - هەولێر

مەتحەت سانجار، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایدەگەیەنێت، بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو دەیانەوێت هاوپەیمانێتییەکی گەورە پێکبهێنن و وڵات بگەڕێننەوە سەر رێچکەی دیموکراسی خۆی.

هاوسەرۆکی هەدەپە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "دەمانەوێت هاوپەیمانێتی گەورە بۆ دیموکراسی دروستبکەین، بۆ ئەوەی ئاشتی و دیموکراسی بۆ وڵات بگەڕێنینەوە، هەر کاتێک گەل توانی بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، ئەوکات دیموکراسی پەیڕەو دەکرێت".

گوتیشی: "داهاتی تورکیا کەوتووەتە دەستی چەند لایەنێک، ئەوانیش لە سیاسەتی شەڕ خەرجی دەکەن، ئەو جۆرە سیاسەتەش خەڵک بەرەو هەژاری دەبات".