قوباد تاڵه‌بانی: ھەرێمی كوردستان دەتوانێت ببێتە سەبەتەیەكی بەھێزی خۆراك بۆ ناوخۆ و ناوچەكە

"كابینەی نۆیەمی حكومەتی هه‌رێمی كوردستان كار بۆ ئەوە دەكات"
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە یۆنان بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ھەرێمی كوردستان دەتوانێت ببێتە سەبەتەیەكی بەھێزی خۆراك بۆ ناوخۆ و ناوچەكە و كابینەی نۆیەمی حكومەتیش كار بۆ ئەوە دەكات.

قوباد تاڵەبانی دەبارەی بەھێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و یۆنان گوتی: ماوەیەك پێش ئێستا سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردسان لە یونان بووه‌ و ئێستاش شاندێكی حكومەت و سەرۆكایەتی حكومه‌تی ھەرێمی كوردستان لە یۆنانین و گرنگی بە پەیوەندیی و بۆچوونەكانمان دەدەین بۆ ئەوەی پەیوەندییەكانمان بەھێز بكەین.

گوتیشی "ھەرێمی كوردستان دەتوانێت ببێتە سەبەتەیەكی بەھێزی خۆراك بۆ ناوخۆ و ناوچەكە و كابینەی نۆیەمی حكومەتیش كار بۆ ئەوە دەكات".