ماڵی خودا.. ئه‌و ماڵه‌ی موسڵمانان تامه‌زرۆن بۆ دیداری
K24 – هه‌ولێر:
ماڵی خودا له شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز، به پیرۆزترین شوێن له‌سه‌ر زه‌وی لای موسڵمانان هه‌ژمار ده‌كرێت. له خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای جیهانه‌وه موسڵمانان رۆژانه پێنج جار بۆ نوێژه‌كان رووی تێده‌كه‌ن. ساڵانه ملیۆنان موسڵمان بۆ نوێژ و به‌رپاكردنی ئه‌ركه ئاینییه‌كان و عه‌مره و حه‌ج رووی تێده‌كه‌ن.