كه‌سێك ده‌ستی به خوێنی رۆڵه‌ی سوور بوو
K24 – هه‌ولێر:
كاتژمێرێك به‌ر له‌وه‌ی رۆژووگران، به‌ربانگ بكه‌نه‌وه، له گه‌ڕه‌كی زاگرۆسی شاری هه‌ولێر، كه‌سێكی (55 ساڵ) ده‌ستی به خوێنی كوڕه (31 ساڵ)ـه‌كه‌ی سوور بوو.
پۆلیسی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی ئه‌و رووداوه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، هاووڵاتی "هه‌ڵكه‌وت. ك. ب"ـی ته‌مه‌ن (31 ساڵ) له لایه‌ن (ك. ب)ـی ته‌مه‌ن (55 ساڵ) له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی خێزانی كوژراوه.
له باره‌ی ده‌ستگیركردنی بكوژه‌كه‌وه، پۆلیس هیچ زانیارییه‌كی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، هاوكات سه‌باره‌ت به‌و ئامرازه‌ی له كوشتنی گه‌نجه‌كه‌دا به‌كارهێنراوه، پۆلیس روونی نه‌كردووه‌ته‌وه، هه‌ڵكه‌وت به چه‌ك كوژراوه یان به چه‌كی سارد.