بەریتانیا بکوژی پەرلەمانتارەکە سزا دەدات

K24 - ھەولێر
پۆلیسی بەریتانیا بکوژی جۆ کۆکس پەرلەمانتاری پارتی کرێکارانی وڵاتەکەی سزادا.
نیك وۆڵین بەرپرسی پۆلیسی لێکۆڵینەوە یۆرك شایەر رایگەیاند، بکوژەکە ناوی تۆمای مێرە و تەمەنی 52 ساڵە و پەیوەندی لەگەڵ بزوتنەوەی نوێی نازی ھەیە و دوای دەستگیر کردنی بە تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست سزادرا.
دوای کوژرانی ئیان گۆو سیاسەتمەداری پارتی پارێزگارانی بەریتانیا کە ساڵی 1990 لەرێگەی دانانی بۆمبێکەوە کوژرا، جۆن کۆکس یەکەم پەرلەمانتارە لە بەریتانیا کوژرا بێت.
جۆ کۆکس پەرلەمانتاری پارتی کرێکارنی بەریتانیا دوو رۆژ لەمەوبەر لەلایەن کەسێك بەناوی تۆماس مێر بە چەقۆ و دەمانچە ھێرشی کرایەسەر و دوای بریندار بوونی لە نەخۆشخانە بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا.