له سایلۆی هه‌ولێر سبه‌ی چه‌كی شایسته‌ی دارایی گه‌نمی 2021ی جووتیاران دابه‌ش ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
سایلۆی هه‌ولێر، ئاگاداری ئه‌و جووتیارانه ده‌كاته‌وه، كه له 2021دا گه‌نمیان راده‌ستی سایلۆ كردووه، سبه‌ی سه‌ردانی سایلۆی هه‌ولێر بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی شایسته داراییه‌كانیان.
له ئاگادارینامه‌یه‌كدا، سایلۆی هه‌ولێر داوایكردووه، پێویسته هه‌ر جووتیارێك ئه‌م به‌ڵگانه‌ی پێ بێت:
* ناسنامه‌ی باری شارستانی پێ بێت.
* بریكارنامه‌ی گشتیی پێ بێت.
* بریكارنامه‌ی تایبه‌ت به 2021 و مسدق بێت.
* بریكارنامه‌ی 2022ی پێ بێت.