رووسیا له لیستی به‌هێزترین پاسپۆرت له جیهان ئاستی خۆی له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی نوێترین زانیاری له كۆمپانیای "Henley & Partners"ی تایبه‌ت به راوێژكاری جیهانی، رووسیا به‌هۆی جه‌نگه‌وه ئاستی خۆی له لیستی به‌هێزترین پاسپۆرت له جیهان له‌ده‌ستدا، له به‌رامبه‌ریشدا ئۆكرانیا له لیسته‌كه سه‌ركه‌وتووه و هاووڵاتییه‌كانی ده‌توانن به‌بێ وه‌رگرتنی ڤیزا بۆ 143 وڵات گه‌شت بكه‌ن.
له سه‌ره‌تای جه‌نگی رووسیا – ئۆكرانیا، چه‌ندان وڵات سیاسه‌تی خۆیان له‌باره‌ی وه‌رگرتنی ڤیزا بۆ هاووڵاتیانی ئۆكرانیا به ته‌واوه‌تی گۆڕیوه، ئه‌وه‌ش به‌و مانایه دێت، كه پاسپۆرتی ئۆكرانیا ئاستی له لیستی به‌هێزترین پاسپۆرت سه‌ركه‌وتووه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن"، یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا و ئه‌و وڵاتانه‌ی سه‌ركۆنه‌ی هێرشی رووسیایان بۆ سه‌ر ئۆكرانیا كرد، ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان به رووی مۆسكۆ داخست، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی پاسپۆرتی رووسیا درووستكرد.
كۆمپانیای "Henley Passport" له چاره‌گی دووه‌می 2022 لیستێكی نوێ بۆ به‌هێزترین پاسپۆرت له جیهان دیاریكرد، به گوێره‌ی ئه‌و لیسته، ئۆكرانیا پله‌یه‌ك به‌رزبووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته ئاستی 34، بۆیه هاووڵاتییه‌كانی ده‌توانن بۆ 143 وڵات گه‌شت بكه‌ن، به‌بێ وه‌رگرتنی ڤیزا.
له لیسته نوێیه‌كه‌دا رووسیا پاشكه‌شه‌ی كردووه و 4 پله دابه‌زیوه و له ئاستی 49 جێگیربووه، هاووڵاتیانی رووسیا ده‌توانن بۆ 117 وڵات گه‌شت بكه‌ن به‌بێ ڤیزا. پێشبینیش ده‌كرێت، به‌هۆی ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر رووسیا سه‌پێنراوه، ئاسته‌كه‌ی زیاتر دابه‌زێت.