دوو وڵاتی دیکە دەبنە ئەندامی ناتۆ

ئەو بابەتە گفتوگۆی لە سەرکراوە
سەربازانی ناتۆ
سەربازانی ناتۆ

K24 – هەولێر

بڕیارە لە هاوینی ئەمساڵدا سوید و فینلەندا ببنە ئەندام لە ناتۆ.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی، لە زاری بەرپرسانی ئەمەریکی بڵاویکردووەتەوە، هاوینی ئەمساڵ سوید و فنلەندا دەبنە ئەندامی هاوپەیمانی باکووری ئەتلەسی، کە بە هاوپەیمانی ناتۆ ناسراوە.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، بابەتی ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە لە کۆبوونەوەکانی هەفتەی رابردووی وەزیرانی دەرەوەی سوید و فنلەندا، لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانێتییەکە گفتوگۆی لە سەرکراوە.

پێشبینی دەکرێت، لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو فنلەندا داواکاریی ئەندامبوونی پیشکەش بکات و دواتریش سوید داواکاری خۆیی پێشکەش بکات.