نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: ژماره‌ی په‌نابه‌رانی ئۆكرانیا 4.5 ملیۆنی تێپه‌راند

K24 - هه‌ولێر:
نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، تا ئێستا لانیکەم ھەزار و 793 کەسی مەدەنی لە جەنگی رووسیا-ئۆکرانیادا گیانیان لەدەستداوە، 2 ھەزار و 439 کەسی دیكه‌ی مه‌ده‌نی برینداربوون.
کۆمیسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەران سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان (UNHCR)، لە راگەیەندراوێکدا ئاماری قەیرانی پەنابەرانی ئۆکرانیای ئاشكراكرد، کە لە سەرچاوەی جۆراوجۆرەوە بەدەستی ھێناوە، بەپێی ئامارەکان، له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه تا ئێستا 4 ملیۆن و 503 ھەزار و 954 پەنابەر روویان له وڵاتانی دراوسێی ئۆکرانیا کردووە، کە زیاتر لە نیوەی ئەو ژمارەیە پەنایان بۆ پۆڵەندا بردووە.

به گوێره‌ی ئاماره‌كه، ئه‌وانه‌ی په‌نایان بۆ پۆڵه‌ندا بردووه، ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته 2 ملیۆن و 593 ھەزار و 902 پەنابەر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 686 ھەزار و 232 پەنابەر روویان له رۆمانیا كردووه، له ھەنگاریاش 419 ھەزار و 101 پەنابەری ئۆكرانی هه‌یه، له مۆڵدۆڤا 404 ھەزار و 418 پەنابەر، له سلۆڤاکیا 314 ھەزار و 485 پەنابەر و له بێلاڕووس 19 ھەزار و 96 په‌نابه‌ر، ھاوکات لە 21-23ی شوبات/ فێبرایه‌ری رابردوو 113 ھەزار کەس لە ناوچەکانی دۆنێتسک و لوھانسکەوە چوونەتە ناو خاکی رووسیا.
شابیا مانتۆ، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەران به ئاژانسی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاند، سەدان ھەزار لەو پەنابەرانەی لە ئۆکرانیاوە پەنایان بۆ وڵاتانی دراوسێ بردووە، لەوێوە بەرەو وڵاتانی دیکەی ئەورووپا رۆیشتوون.
لەلای خۆیەوە رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشكرای كرد،7 ملیۆن و 100 هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی لە ناوەوەی ئۆکرانیا دەربەدەر بوون.