لە سۆران 4 کەس بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران

لەکاتی دەستگیرکردنیان، دەستبەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر دا گیرا
تۆمەتبارەکان
تۆمەتبارەکان

K24 – هەولێر

چوار کەس لە قەزای سۆران بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کران، لەکاتی دەستگیرکردنیان، دەستبەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر دا گیرا.

بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران رایگەیاند: "دواى وەرگرتنى زانیارى و بەدواداچوون هێزەکانى بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران توانیان لە قەزاى سۆران لە سێ چالاکى جیاواز چوار ئالوودەبووى ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر بکەن کە لەکاتى دەستگیر کردنیان ماددەى هۆشبەرى جۆرى ( کریستال ) و (هێرویین ) و کەل و پەلى بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەریان پێبووە".

ئاماژە بەوەشکراوە: "تۆمەتبارەکان بەپێی ماددە ( 25 ) لە یاسای ماددەهۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوەو رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون".