كه‌سوكاری ئۆجه‌لان سه‌ردانی ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر
رۆژنامه‌ی جمهوورییه‌تی توركیا رایگه‌یاند كه‌سوكاری عه‌بدولڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی په‌كه‌كه له رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
تێكچوونی پرۆسه‌ی ئاشتی و ده‌ستپێكردنی شه‌ری نێوان په‌كه‌كه و سوپای توركیا، قه‌ده‌غه‌یی سه‌ردانكردنی ئۆجه‌لان بۆ شاندی هه‌ده‌په و كه‌سوكاره‌كه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنابوو، كه به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌كه، بڕیاره له رۆژانی جه‌ژندا كه‌سوكاری ئۆجه‌لان سه‌ردانی بكه‌ن.
له لایه‌كی تره‌وه، برای ئۆجه‌لان، محه‌مه‌د ئۆجه‌لان رایگه‌یاند به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه، وه‌ك كه‌سوكاری داوای سه‌ردانی ئۆجه‌لان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها باس ده‌كرێت له ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌موز، محه‌مه‌د ئۆجه‌لان ده‌چێته ئیمرالی و پێشبینی ده‌كرێت ئۆجه‌لان په‌یامێك بۆ رای گشتی بڵاو بكاته‌وه.
چه‌ند رۆژیك پێش ئێستا میدیای توركیا باسیان له گواستنه‌وه‌ی ئۆجه‌لان له زیندانی تاكه‌كه‌سییه‌وه بۆ ناو ماڵێك له دوورگه‌ی ئیمرالی كردبووه كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رێوشوێنی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر.
نزیكه‌ی 15 مانگه رێگه به كه‌سوكاری ئۆجه‌لان نه‌دراوه سه‌ردانی بكه‌ن، كه دوایین جار له رۆژی شه‌شی تشرینی دووه‌می 2014 به‌بۆنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه سه‌ردانیان كردبوو.
شاندی هه‌ده‌په‌ش دوایین جار له رۆژی شه‌شی نیسانی 2015 سه‌ردانی ئۆجه‌لانی كردبوو.