زاخۆ.. خاوه‌ن موه‌لیده‌یه‌ك كاره‌بای نیشتمانی به‌ كاره‌بای موه‌لیده‌ به‌ هاووڵاتیان فرۆشتووه‌

قائیمقامی زاخۆ: ماوه‌ی 3 ساڵه‌ كاره‌بای نیشتمانی نیشتمانی دزیوه‌ و فێڵی له‌ هاووڵاتیان كردووه‌ و پاره‌ی موه‌لیده‌ی لێوه‌رگرتوون
قەزای زاخۆ - فۆتۆ: کوردستان24 - ئەرشیف
قەزای زاخۆ - فۆتۆ: کوردستان24 - ئەرشیف

K24 - زاخۆ:

مشیر به‌شیر، قائیمقامی زاخۆ بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌و خاوه‌ن مولیده‌یه‌ ده‌ستگیركراوه‌، كه‌ كاره‌بای نیشتمانی به‌ كاره‌بای مولیده‌ به‌ هاووڵاتیان فرۆشتووه‌.

قائیمقامی زاخۆ ئاشكرای كرد، ئه‌و خاوه‌ن مولیده‌یه‌ی ماوه‌ی 3 ساڵ‌ بڕی 300 ئه‌مپێر كاره‌بای به‌ 90 ماڵ فرۆشتووه‌ و 5 ملیۆن دیناری وه‌رگرتووه‌، به‌ دوای بریاری دادگا، (هـ، خ، ت) به‌ تۆمه‌تی دزینی كاره‌بای نیشتمانی و فێڵكردن له‌ هاووڵاتیان ده‌ستگیراكرا.