مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی رێکخراوی مەینی نەرویجی و دەزگای خێرخوازی بارزانی دەکات

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پڕۆژە‌ و كارو چالاكییە‌ ھاوبە‌شە‌كانی رێكخراوی (مەین— MAIN) لە‌گە‌ڵ دە‌زگای خێرخوازیی بارزانی کرا
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌  لە شاندێکی هاوبەشی ڕێکخراوی مەینی نەرویجی و دەزگای خێرخوازی بارزانی دەکات

K24 - هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی  کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە (11ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2022) پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی رێکخراوی مە‌ین (MAIN)ی نە‌رویجی و دە‌زگای خێرخوازیی بارزانی کرد.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پڕۆژە‌ و كارو چالاكییە‌ ھاوبە‌شە‌كانی ڕێكخراوی (مەین— MAIN) لە‌گە‌ڵ دە‌زگای خێرخوازیی بارزانی کرا، کە بڕیارە چەندین پڕۆژەی هاوبەش ‌لە‌ بواری تە‌ندروستی و پاڵپشتیكردنی سیستمی تە‌ندروستی لە‌ ھە‌رێمی كوردستان لە‌ رێگە‌ی دابینكردنی دە‌رمان و ئامێر و پێداویستی پزیشكی بە گوژمەی زیاتر لە 30 ملیۆن دۆلار لە ماوەی پێنج ساڵدا ئەنجام بدەن.