سه‌یدسادق.. به‌بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زان هه‌فته‌بازاڕێك نرخی كاڵا هه‌رزان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
هه‌فته بازاڕێك له شارۆچكه‌ی سه‌یدسادق به‌بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز داشكانێكی گه‌وره له به‌رژه‌وه‌ندی چینی هه‌ژاراندا ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه هاووڵاتییه‌كی سه‌یدسادق، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌هیواین شوێنی دیكه‌ی سه‌ید سادق به‌مشێوه به‌بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا نرخی كاڵاكان دابه‌زێنن، چونكه بۆ ئێمه‌ی هاووڵاتی كه كاسبییه‌كی ئاسایی ده‌كه‌ین دابه‌زاندنی نرخ كارێكی زۆر باشه.
هاووڵاتییه‌كی دیكه له‌و شارۆچكه‌یه گوتی: "ئێمه ده‌ستخۆشی له‌و هه‌فته بازاڕه ده‌كه‌ین، هه‌ندێك ماركێت به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌فته بازاڕه نرخی كاڵای تێدا زۆر به‌رزه.