هاتووچۆی ماتۆڕسكیل له‌و پارێزگایه قه‌ده‌غه كرا
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاردرا له ماوه‌ی مانگی ره‌مه‌زان پیرۆزدا هاتووچۆی ماتۆڕسكیل له شه‌قامه گشتییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه قه‌ده‌غه بكرێت.
پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا رایگه‌یاند، جگه له دیلیڤه‌ری، بڕیاردرا هاتووچۆی ماتۆڕسكیله‌كان به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه له‌ناو شاری كه‌ركووك قه‌ده‌غه بكرێت.
پۆلیسی كه‌ركووك راشیگه‌یاند، ئه‌م بڕیاره به‌شێكه له جێبه‌جێكردنی راسپارده ئه‌منییه‌كان بۆ پاراستنی ئه‌م پارێزگایه.
ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو، هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی ئه‌م بڕیاره بكات، سزای یاسایی ده‌درێت.