په‌روه‌رده‌ی عێراق چه‌ند بڕیارێكی نوێی له‌باره‌ی پۆلی 12 ده‌ركرد
K24- هه‌ولێر:
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق ئاشكرای ده‌كات، سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووزی داهاتوو تاقیكردنه‌وه‌كانی گشتیی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی به‌ڕێوه ده‌چن و وانه‌بێژه‌كانیش ده‌كرێنه هه‌میشه‌یی.
عه‌لی حه‌مید دلێمی، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق ده‌مێكه ده‌ستی به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی وانه‌بێژان كردووه.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق راشیگه‌یاند، 13 ملیۆن قوتابی له عێراقدا هه‌ن، ساڵانه 700 هه‌زار قوتابی زیاد ده‌بن.
عه‌لی حه‌مید دلێمی، ئاماژه به‌وه ده‌كات، تاقیكردنه‌وه‌ی خولی سێیه‌م بۆ پۆلی 12 و ته‌واوی قۆناغه‌كانی دیكه‌ی خوێندن راگیرا. ده‌شڵێت: "تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی به‌هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه له سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووزی داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چن".
دلێمی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ده‌رچووانی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی چیتر بۆیان نییه دووباره له‌هه‌مان قۆناغ و پۆل بۆ نمره بخوێننه‌وه، بۆ داخڵبوونیش به 3 وانه و 10 نمره، قوتابیان ده‌توانن به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی پۆلی 12ـی ویزاری بكه‌ن.