عومه‌ر عوسمان: ئه‌گه‌ر سه‌رۆك بارزانی نه‌بوایه سوپای به‌عس نه‌ك كۆڕێ تا حاجی ئۆمه‌ران ده‌ڕۆیشت

K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه و به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان له سه‌رده‌می راپه‌ڕیندا، عومه‌ر عوسمان به بۆنه‌ی ساڵیادی داستانی كۆڕێوه وتی: ده‌مه‌وێت ویژدانم ئاسووده بكه‌م و بۆ مێژوو ئه‌و راستییه دووپات بكه‌مه‌وه، كه له راپه‌ڕیندا سه‌رۆك بارزانی سه‌رپه‌رشتی سه‌رجه‌م محیوه‌ره‌كانی ده‌كرد و ئه‌گه‌ر سه‌رۆك بارزانی نه‌بوایه سوپای به‌عس نه‌ك ته‌نیا تا كۆڕێ، به‌ڵكو تا حاجی ئۆمه‌ران ده‌ڕۆیشت. وتیشی: له قۆناغی یه‌كه‌می داستانی كۆڕێ دا، كه پێشمه‌رگه‌كانی هێزی بارزان تۆماریان كرد و لوتی سوپای دوژمنیان شكاند، براده‌رانی به‌ره‌ی كوردستانی له ته‌وسكه‌وه هاتنه لامان و كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، به ده‌نگی به‌رز وتی: "بارزانییه‌كان ئیسپاتتان كرد، كه كوڕی رۆژی ته‌نگانه‌ن" و من ئه‌وه 31 ساڵه ئه‌و وته‌یه بۆ مێژوو دووپات ده‌كه‌مه‌وه.
دوای سه‌ركوتكردنی راپه‌ڕینی شه‌عبانییه‌ی شیعه‌كان له باشووری عێراق، سوپای عێراق به پشتیوانی هێلیكۆپته‌ره جه‌نگییه‌كان و میلیشیاكانی موجاهیدینی خه‌لق، له‌شكركێشی بۆ سه‌ر كوردستانی رزگاركراو ده‌ستپێكرد و سه‌ره‌تا له كه‌ركووكه‌وه ده‌ستیپێكرد، كه له نه‌ورۆزی 1991 ئازاد كرابوو. شه‌پۆلی كۆچڕه‌وی خه‌ڵك به‌ره‌و سنووره‌كان ده‌ستیپێكرد و له 31ی ئازار/ مارسی 1991دا ملیۆنان هاووڵاتی گه‌یشتنه سنووره‌كانی ئێران و توركیا.
هاوكات ناوچه دوای ناوچه، هێزه‌كانی به‌عس و موجاهیدین داگیریان ده‌كرده‌وه و خه‌ڵكی كوردستان به ئاواره‌یی رووی له ناوچه شاخاوییه‌كان كردبوو، هێزی پێشمه‌رگه‌ش سه‌رقاڵی خۆ رێكخستنه‌وه و درووستكردنی هێڵی به‌رگری بوو.
به گوێره‌ی وته‌ی كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان و پێشمه‌رگه دێرینه‌كان، رێبه‌رایه‌تی راپه‌ڕین و به‌رگریكردن له خه‌ڵكی كوردستان و ناوچه رزگاركراوه‌كان ئه‌ركێك بوو، سه‌رۆك بارزانی رایده‌په‌ڕاند.
دوای 31 ساڵ ئێستا هه‌ندێك لایه‌نی كوردیی له هه‌وڵی شێواندنی مێژووی داستانه‌كانی راپه‌ڕینی ئازاری 1991ن و ده‌یانه‌وێت رۆڵی سه‌رۆك بارزانی و پێشمه‌رگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له تۆماری به‌رگری خه‌ڵكی كوردستاندا نادیده بگرن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوێنێ دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان به راگه‌یه‌ندراوێك له باره‌ی داستانی "كۆڕێ"ـوه وه‌ڵامی ستران عه‌بدوڵڵای دایه‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی دوای نسكۆی ئه‌یلوول خۆیان به به‌دیلی پارتی ته‌رح كرد، خه‌نجه‌رێكی ژه‌هراویان له جه‌سته‌ی نیشتمان و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه و ته‌واوی نه‌ته‌وه‌ی كورد دا كه برین و خه‌مێكی قووڵی نه‌ته‌وه‌یی لێ كه‌وته‌وه.
له باره‌ی رۆڵی مام جه‌لالیش، له راپه‌ڕیندا، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتبوو: "رەحمەتی مام جه‌لال، له كوردستان نه‌بوو، كاتێكیش له ڕێی پێشخابووره‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ كوردستان به‌شی هه‌ره زۆری ڕاپەڕینی شاره‌كانی كوردستان ته‌واو بوبوون".

سه‌باره‌ت به رۆڵی سه‌رۆك بارزانی و رێبه‌رایه‌تیكردنی راپه‌ڕین و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و رێگرتن له دووباره داگیركردنه‌وه‌ی كوردستان، عومه‌ر عوسمان، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 گوتی: "داستانی كۆڕێ به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی به‌ڕێوه‌چوو. نه‌ك هه‌ر كۆڕێ هه‌موو ئه‌و میحوه‌رانه‌ی راپه‌ڕینی تێدابوو، سه‌رۆك بارزانی فه‌رمانده‌یی ده‌كردن. به‌رده‌وام له‌گه‌ڵمان له په‌یوه‌ندیدا بوو. ئه‌و كات به‌رپرسی لقی دوو بووم، له كه‌ركووكه‌وه تا كۆڕێ سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌رخه‌ت بوو، چركه به چركه ئێمه‌ی هانده‌دا و پێداویستیی بۆ دابین ده‌كردین. ئه‌گه‌ر سه‌رۆك بارزانی نه‌بوایه، سوپای به‌عس نه‌ك كۆڕێ تا حاجی ئۆمه‌ران ده‌ڕۆیشت".
داستانه‌كه چۆن روویدا
له باره‌ی ورده‌كاری داستانه‌كه‌وه، عومه‌ر عه‌لی گوتی: دوای ئه‌وه‌ی دوژمن به هه‌موو چه‌كێكییه‌وه گه‌یشته پیرمام و پێشمه‌رگه ته‌نیا چه‌كی ده‌ستیی خۆی پێ بوو، له پیرمامیش نه‌وه‌ستا و به‌ره‌و كۆڕێ هات، جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، كه له پشته‌وه‌ی به‌ره‌كه بوو، په‌یامی دا، كه كۆڕێ شوێنێكی گونجاوه و ده‌بێت له‌وێ به‌ره‌نگاری ببنه‌وه و نه‌هێڵن ده‌رباز بێت، به‌ڵام خه‌ڵك نه‌ده‌وه‌ستا و به هه‌ر كه‌سێكت ده‌وت مه‌ڕۆ ده‌ڕۆیشت.
گوتیشی: هێزێكی بارزان، له‌گه‌ڵ هێزێكی شه‌هید خالید دۆڵه‌مه‌ڕی و حه‌میده فه‌ندی و پاسه‌وانه‌كانی و مه‌فره‌زه‌یه‌كی لقی دوو، كه من و خالید ئاژگه‌یی تێدا بووین، خۆمان ئاماده كرد بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای عێراق، كه سوپا له پیرمام نه‌وه‌ستا و گه‌یشته كۆڕێ و به‌ره‌و شه‌قڵاوه و حوجران هات و له به‌رزاییه‌كانی لای رۆژئاوای كۆڕێ پێشمه‌رگه‌كان لێیان هاتنه ده‌ست و كۆمه‌ڵێك تانكیان سووتاند و دوژمن شكا و شه‌ڕه‌كه وه‌ستا.
روونیشیكرده‌وه، پێشمه‌رگه هه‌ر به چه‌كی سووكی به‌جێماوی سوپای عێراق شه‌ڕی ده‌كرد. ئاڕ پی جی و بی كه‌ی سی و كڵاشینكۆفیان پێ‌بوو. ئه‌مه‌ی روویدا رۆژی 7ی نیسانی 1991 روویدا، كه بووه قۆناغی یه‌كه‌می شه‌ڕه‌كه و ته‌لیسمی ترسی خه‌ڵك له سوپای عێراق شكا و ئه‌و سوپایه‌ی خه‌ڵك لێی ده‌ترسا و هه‌شت ساڵ شه‌ڕی ئێرانی كردبوو و پڕ چه‌ك بوو، لووتی شكا و ترس له سوپاكه نه‌ما و وره‌ی پێشمه‌رگه و جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵك به‌رز بوویه‌وه.
قۆناغی دووه‌می شه‌ڕ
له باره‌ی قۆناغی دووه‌می شه‌ڕه‌كه‌وه، عومه‌ر عه‌لی گوتی: دوای ئه‌و شكسته هێرشه‌كه وه‌ستا و حكومه‌ت كه‌وته گفتوگۆ. به‌ڵام شه‌وی 10 له‌سه‌ر 11ی نیسان دووباره هێرشی هێنایه‌وه.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ: بارزانییه‌كان ئیسپاتتان كرد كوڕی رۆژی ته‌نگانه‌ن
سه‌باره‌ت به یه‌كه‌م دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی، كه دوای قۆناغی یه‌كه‌می شه‌ڕ له ته‌وسكه‌وه هاتبوونه لای پێشمه‌رگه‌كانی پارتی، عومه‌ر عه‌لی گوتی: رۆژی 7ی نیسان، كه دوژمن شكا، براده‌رانی دیكه له به‌ره‌ی كوردستانی كۆبوونه‌وه و هاتنه لامان. د. سه‌عید و حه‌میده فه‌ندی و من و خالید ئاژگه‌یی و شه‌هید حاڵی و هه‌موومان وه‌ستابووین و له ته‌وسكه‌ی ئه‌و لای حوجرانه‌وه هاتنه لامان و چه‌ند مه‌ترێك مابوو، كۆسره‌ت ره‌سوڵ بگاته لامان، به ده‌نگێكی به‌رز بۆ مێژوو گوتی "بارزانییه‌كان ئیسپاتتان كرده‌وه، كه كوڕی رۆژی ته‌نگانه‌ن" و به كۆ وتی و دیاره جاری دیكه‌ش ئیسپاتیان كردووه‌ته‌وه. سڵاویان كرد و ده‌ستخۆشیان كرد و وتیان با به‌ره دابمه‌زرێنین. لای رۆژهه‌ڵات درایه یه‌كێتی و لای رۆژئاواش درایه پارتی و ئه‌وانی دیكه.
گوتیشی: كاتژمێر 4ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی 11ی نیسان رژێم هێرشیكرده سه‌ر به‌ره‌ی پارتی و ئه‌وانی دیكه و توانی به‌رزاییه‌كان بگرێت.
له باره‌ی زانینی واده‌ی هێرشه‌كه‌ی سوپای عێراق بۆ سه‌ر به‌ره‌ی رۆژئاوای كۆڕێ، به‌رپرسی لقی دوو له سه‌رده‌می راپه‌ڕیندا، گوتی: رۆژی 10ی نیسان هه‌ڤاڵێكی پارتیمان، به ناوی جه‌بار كۆڕی، كه‌سێكی نارد بۆ لای من و وتی له عه‌میدێكی سوپای عێراقم بیستووه كاتژمێر 4ی ئه‌مشه‌و هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر قۆڵی رۆژئاوای پشت كۆڕێ و منیش هه‌ر ئه‌و كات هه‌واڵم دا به د. سه‌عید و حه‌میده فه‌ندی و هه‌ر واش بوو، كاتژمێر چوار هێرشیان هێنا و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی سوپای بارزان شه‌هید بوون، به‌ڵام شكست نه‌بوو، به‌ره‌به‌یانی ئه‌و رۆژه‌ش شاندی دانووستانكاری به‌ره‌ی كوردستانی گه‌یشته حوجران و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی شه‌ڕیان ده‌كرد و تا كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام بوو و پێشمه‌رگه نه‌شكا و پێشمه‌رگه‌ی زۆر له حوجران كۆببوویه‌وه و دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند قۆڵێكه‌وه هێرش كرایه‌وه سه‌ر دوژمن و ناوچه‌كان رزگار كران و دوژمن به‌ره‌و پیرمام هه‌ڵات و ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ربازی كوژرا و چه‌ند تانكێكی شكێنران و پێش ئه‌وه‌ی له‌وێ بشكێن، به بێته‌ل، شانده‌كه په‌یوه‌ندییان ده‌كرد به سوپاوه، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌ده‌دانه‌وه و موقه‌ده‌م دارای چه‌رمه‌گا په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌كرد، به‌ڵام كه سوپا شكا، ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامیان دایه‌وه و وتیان ئاماده‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: شانده‌كه پێكهاتبوو، له فازڵ میرانی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ، سامی عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌عد عه‌بدوڵڵا و نوێنه‌رانی لایه‌نه‌كانی دیكه بوون و چوون به‌ره‌و به‌غدا. ئه‌و داستانه بووه هۆی ئه‌وه‌ی واز له‌وه بێنێت هێرشبكاته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و داستانه بۆ ئاسووده‌كردنی ویژدانم ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی له پشتمان نه‌بوایه ئێمه‌ش له‌وێ نه‌ده‌وه‌ستاین و ئه‌گه‌ر رۆژی حه‌وتی مانگ نه‌بوایه و لوتی دوژمن نه‌شكابا، رۆژی 11ی مانگ خۆمان له‌به‌ری رانه‌ده‌گرت.
ده‌ستكه‌وته‌كانی گفتوگۆ
له باره‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی گفتوگۆ، عومه‌ر عه‌لی گوتی: ده‌ستكه‌وته‌كان زۆر بوون و له به‌راییدا سوپای عێراق كشایه‌وه و شه‌ڕ راگیرا و تا رووخانی رژێم شه‌ڕ له كوردستان وه‌ستا و رژێم هێرشی نه‌هێنایه‌وه سه‌ر كوردستان.
له دوای رووخانی به‌عسیش ئاشكرایه كه فیدراڵی به‌دیهات و پێش رووخانی رژێمیش هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك له ده‌ستی پێشمه‌رگه بوون و په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا و حكومه‌تی هه‌رێم دامه‌زرا و سه‌ره‌ڕای گه‌مارۆی ئابووریش ده‌ستكه‌وتی زۆرمان به‌ده‌ستهێنا.