رووسیا چه‌كی كیمیایی له ئۆكرانیا به‌كارهێناوه؟
K24 - هه‌ولێر:
لیز ترا‌س، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا راگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت له راستی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له هێرشی سوپای رووسیا بۆ سه‌ر شاری ماریوپۆلی ئۆكرانیا بكۆڵێته‌وه.
ترا‌س له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیویه‌تی: چه‌ند راپۆرتێك هه‌ن، كه باس له‌وه ده‌كه‌ن هێزه‌كانی رووسیا له هێرشه‌كانیان مادده‌ی كیمیاییان به‌رامبه‌ر دانیشتوانی شاری ماریوپۆل به‌كارهێناوه، بۆیه به‌په‌له له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له ورده‌كارییه‌كه‌ی ده‌كۆڵینه‌وه.
گوتیشی: "هه‌ر به‌كارهێنانێكی ئه‌و جۆره چه‌كه كارێكی وه‌حشیگه‌رانه‌یه و قه‌یرانه‌كه قووڵتر ده‌كاته‌وه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا و رژێمه‌كه‌ی ده‌كه‌ین".
Reports that Russian forces may have used chemical agents in an attack on the people of Mariupol. We are working urgently with partners to verify details.
— Liz Truss (@trussliz) April 11, 2022
Any use of such weapons would be a callous escalation in this conflict and we will hold Putin and his regime to account.
ئیڤانا كلایمپوش، په‌رله‌مانتاری ئۆكرانیا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی رووسیا له شاری ماریوپۆل ماددیه‌كی نه‌ناسراویان به‌كارهێناوه و خه‌ڵكێكیش له شاره‌كه كێشه‌ی هه‌ناسه‌دان بۆ درووست بووه. له تویتێكیشدا ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت "پێده‌چێت چه‌كی كیمیایی بێت".
تویته‌كه‌ی ئیڤانا دوای ئه‌وه‌ی هات، كه یه‌كه‌ی سه‌ربازیی ئازۆڤ-ی ئۆكرانیا پێشتر رایگه‌یاندبوو، كه فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی سوپای رووسیا مادده‌یه‌كی ژه‌هراوی به‌سه‌ر سه‌رباز و هاووڵاتیانی ئۆكرانیا له شاری ماریوپۆل رژاندووه.
ئه‌ندریه بیلێتسكی، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی سه‌ربازیی ئازۆڤ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، دوای رژاندنی مادده‌یه‌كی نامۆ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێفۆكه‌وان، ژماریه‌ك خه‌ڵك تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون و كێشه‌ی ده‌رماره‌كانیان بۆ دروست بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، 3 كه‌س به روونی نیشانه‌كانیان له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتووه، كه به‌هۆی مادده كیمیاییه‌كه ژه‌هراوی بوون.