ھاتووچۆ لە 13 گوندی باكووری كوردستان قەدەغە دەكرێت

لە ھەندێك ناوچە شەوانە لە کاتژمێر 9 تا 6ی بەیانی قەدەغەی هاتووچۆ رادەگەیەندرێت

K24 - ئامەد

پارێزگاری شاری ئامەد قەدەغەی هاتووچۆ لە 13 گوندی ناوچەی لجێی باکووری کوردستان راگەیاند.

پەیامنێری (کوردستان24) لە ئامەد رایگەیاند: "لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە قەدەغەی هاتووچۆ لە 13 گوندو ناوچەی لجێ لە باکووری کوردستان راگەیاندرا ئەمە جگە لەوەی چەندین ناوچەی دیكەی باکووری کوردستان وەک شرناخ و ناوچەی سوور شەوانە لە کاتژمێر 9 تا 6ی بەیانی قەدەغەی هاتووچۆ رادەگەیەندرێت".

پەیامنێرمان راشیگەیاند: "بڕیارە دوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ئۆپراسیۆنێکی سەربازی ئەنجامبدەن.

بەھۆی شەڕی نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)  و سوپا و ھێزە ئەمنییەكانی توركیا رەوشی شاروشارۆچەكەكانی كوردستان بە تەواوی ئاڵۆزبووە، لە ھەندێك ناوچە خەڵكی ناتوانن ئیش و كاری رۆژانەی خۆشیان رای بكەن.