بۆچی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی جۆنسن له كیێڤ بینه‌رێكی زۆری هه‌بووه؟
K24- مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه بۆریس جۆنسن-ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ ڤۆلۆدیمیر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا به‌ناو كیێڤی پایته‌خت ده‌سوڕێته‌وه، تا رۆژی 10ی نیسان (ئه‌پرلی 2022) زیاتر له 7 ملیۆن و 200 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه.
رۆژی 9ی نیسان، بۆریس جۆنسن سه‌ردانێكی كتوپڕ و چاوه‌ڕواننه‌كراوی كرد بۆ كیێڤ-ی پایته‌ختی ئۆكرانیا، به‌پێی رۆژنامه‌ی زه سه‌ن، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا وێرای ئه‌وه‌ی له‌پێناو پاڵپشتی دارایی و سه‌ربازی زیاتری خه‌ڵكی ئۆكرانیا بووه به‌رامبه‌ر ئه‌و پرۆسه داگیركارییه‌ی رووسیا، له‌هه‌مانكاتدا چالێنجێكی ئاشكرای جۆنسن-ه به‌رامبه‌ر ڤلادیمێر پوتن-ی سه‌رۆكی رووسیا، چونكه ڤۆلۆدیمیر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا چه‌ند ساتێك داوای سه‌ردانه‌كه له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له رووی پرانسیپه‌وه یه‌كێكه له سه‌رسه‌خترین دژه‌كانی داگیركاری رووسیا و سه‌ركرده‌یه‌كه فشاری گه‌وره‌ی كردووه بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر رووسیا و پاڵپشتیكردنی هێزی به‌رگری ئۆكرانیا".
له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا كه 7 ملیۆن و 200 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا، جۆنسن تێیدا ده‌ركه‌وتووه كه چاوی به خه‌ڵكی كیێڤ ده‌كه‌وێت له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و گه‌ڕانه نیو كاتژمێرییه‌ی ناو شاره‌كه له‌گه‌ڵ زێلینسكی.
له یه‌كێك له وێستگه‌كانی گه‌شته‌كه‌دا، به‌رێكه‌وت پیاوێكی ئۆكرانی، بۆریس جۆنسن راده‌گرێت، كه سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی جۆنسن ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ركرده به‌ریتانییه‌كه ده‌ڵێت: "خۆشحاڵم به ناسین و چاوپێكه‌وتنت، هیوادارین به‌رده‌وام بین له هاوكاری، ئێوه سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌گمه‌نتان هه‌یه كه سه‌رۆك زێلینسكی-یه و كاری گه‌وره و مه‌زنی كردووه، به‌ڕوونی ئێمه هیوادارین به‌رده‌وام بین له پاڵپشتی گه‌لی ئۆكرانیا له‌و ماوه ناخۆشه‌ی كه تێیكه‌وتووه".
ئه‌و گرته ڤیدیۆییه، دوانیوه‌ڕۆی 9ی نیسان له‌لایه‌ن لۆكاس تۆملینسۆن رۆژنامه‌نووسی ئه‌مه‌ریكی كه‌ناڵی فۆكس نیوز-ه‌وه بڵاوكرایه‌وه، كه 7 ملیۆن و 200 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه و سات به سات بینه‌ره‌كانی زیاد ده‌كات، لۆكاس له‌سه‌ر گرته ڤیدیۆییه‌كه له تویته‌ر ئه‌وه‌نده‌ی نووسیوه: "سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و سه‌رۆكی ئۆكرانیا به‌سه‌نته‌ری شاری كێڤ-دا پیاسه‌ده‌كه‌ن".
لۆكاس له رێگه‌ی رۆژنامه‌ی پۆلیتیكۆ-ه‌وه ده‌ڵێت: "گرته‌كه به‌شێكه له‌كاری رۆژنامه‌نووسی ئه‌و رۆژه، كاتێك په‌یوه‌ندیان پێوه كردین وه‌رن بۆ نزیك سه‌رۆكایه‌تی زیلینسكی ده‌شێت، هه‌واڵی باشتان ده‌ستكه‌وێت، كه چووین، پاش ماوه‌یه‌ك بینیمان سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌وێ بوو".
به‌پێی راپۆرتێكی زه نیویۆرك تایمز هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراویان كردووه و تا ئێستا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "حكومه‌تی به‌ریتانیا 120 زریپۆش پێشكه‌ش به سوپای ئۆكرانیا ده‌كات وێرای ئه‌وه‌ی كه جۆرێكی نوێی سیستمی مووشه‌كی دژه تانكیش ده‌به‌خشێته كیێڤ".
ئه‌م هاوكارییانه ده‌چێته سه‌ر ئه‌و هاوكارییه ماددیه‌ی كه سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رۆژی 8ی نیسان بڕیاری له‌سه‌ردا، به به‌های 130 ملیۆن دۆلار بۆ كڕینی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی بۆ ئۆكرانیا.
هه‌موو ئه‌و پاڵپشتیانه‌ی كه له ئێستادا له گه‌لی ئۆكرانیا ده‌كرێت ده‌شێت سه‌رئه‌نجام ببێته هه‌وێنی به ئه‌ندامبوونی ئۆكرانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، چونكه له ئێستادا پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌ی ئۆكرانیا ده‌كرێت به‌تایبه‌تی دوای ئه‌و زنجیره تاوانه خوێناوییه‌ی له شاری بوچا-ی نزیك كیێڤ و چه‌ند شوێنێكی دیكه ئه‌نجامدراوه له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌ربازانی رووسیا.
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و گه‌شتانه‌شدا كارل نهامه‌ر راوێژكاری نه‌مسا رۆژی 10ی نیسان سه‌ردانی كیێڤ-ی كرد، به‌پێی راپۆرتێكی نووسینگه‌ی زێلینسكی به‌ڵێنیداوه كه پاڵپشتی زیاتری وڵاتان ده‌كات بۆ سزادانی زیاتری رووسیا و رێگری له ناردنی نه‌وت و گازی رووسیا بۆ ئه‌وروپا و خێراكردنی به ئه‌ندامبوونی ئۆكرانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
هه‌روه‌ها سه‌ردانی ئۆرسۆلا فۆن دێر سه‌رۆكی كۆمیسۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا له رۆژی 9ی نیسان یه‌كێكی دیكه بوو له‌و سه‌ردانه گرنگانه‌ی كه ده‌نگدانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌پێی راپۆرتێكی سی ئێن بی سی، فۆن دێر به‌ڵێنیداوه رێكاره‌كانی به ئه‌ندامبوونی ئۆكرانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا خێراتر بكات، ئه‌و وتویه‌تی: "وه‌ك هه‌میشه‌یی كه وابووه، به رای من پێویست ناكات به ئه‌ندامبوونی ئۆكرانیا چه‌ند ساڵێكی بوێت به‌ڵكو پێوایه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌سه".
به سرووشتی چوونه ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا، چه‌ندین ساڵی ده‌وێت و هه‌میشه پرۆسه‌یه‌كی دورودرێژ بووه بۆ گفتووگۆ و یه‌كلاكردنه‌وه، بۆ نموونه هه‌نگاریا پاش 10 ساڵ زیاتر له داواكردن چووه‌ته ناو یه‌كێتی ئه‌وروپاوه، به‌ڵام ڤلادیمێر پوتن-ی سه‌رۆكی رووسیا له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی ئه‌و داوایه‌ی ئاراسته‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا كردووه و ده‌یه‌وێت فشار زیاتر بكات بۆ پرۆسه‌كه به‌هۆی بوونی جه‌نگ له وڵاته‌كه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و هاووڵاتییه‌كی ئۆكرانی گفتوگۆ ده‌كه‌ن
— Kurdistan24 (@kurdistan24tv) April 12, 2022
له‌یه‌كێك له‌وێستگه‌كانی گه‌شته‌كه‌ی، به‌رێكه‌وت پیاوێكی ئۆكرانی، بۆریس جۆنسن راده‌گرێت، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌كات، جۆنسن-یش ده‌ڵێت: ئێوه سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌گمه‌نتان هه‌یه pic.twitter.com/8apmVFvj6y