"پاریس سانجێرمان ده‌فرۆشرێت"

لیۆنێل مێسی و ناسڕ خلێفی 11 ئۆگه‌ستی 2021 ـ پاریس
لیۆنێل مێسی و ناسڕ خلێفی 11 ئۆگه‌ستی 2021 ـ پاریس

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئه‌ورووپا، لە دوای تەواوبوونی جامی جیهانی 2022ـی قه‌ته‌ر، یانەی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسا دەفرۆشرێت.

بەپێی بەرنامەی ئێلچێرینگیتۆی ئیسپانیا، قەتەرییەکان بڕیاریانداوە لە دوای جامی جیهانی دەستبەرداری یانەی سانجێرمان ببن و بیفرۆشن.

لە بەرنامەکە هێما بۆ ئەوەش کراوە قەتەرییەکان کە خاوەندارێتی سانجێرمان دەکەین پێیانوایە پرۆژەی سانجێرمان بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ شکستیهێناوە کە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوو پلانیان بۆ داناوە، هاوکات سەرکەوتوو نەبوونە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی کیلیان مباپێی هێرشبەری فەرەنسی، لەبەر ئەم هۆکارانە رەنگە لە دوای جامی جیهانی 2022 دەست لە یانەکە هەڵگرن و بیفرۆشن.