ئالتان تان: په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌ت شه‌ڕیان ده‌ویست
K24 – هه‌ولێر
په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په ئالتان تان رایگه‌یاند په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌ت هه‌ردووكیان شه‌ڕیان ده‌ویست.
په‌رله‌مانتاری ئامه‌د له كاتی به‌شداریكردین له پرۆگرامێكی كه‌ناڵی سی ئێن ئێن تورك رایگه‌یاند ده‌وڵه‌تی توركیا ئاگاداری ئه‌وه بوو كه په‌كه‌كه چه‌ك بۆ ناو شار كۆ ده‌كاته‌وه و ئاماده‌كاری بۆ شۆڕشێكی جه‌ماوه‌ری ده‌كات و ئاگاداری ئه‌وه‌ش بوو كه به جیدی ئاماده‌كاری بۆ شه‌ڕی ناو شار ده‌كرێت.
ئالتان تان ئاماژه به‌وه دا كه په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌ت با هاوبه‌شه‌ی شه‌ڕه‌كه‌یان ده‌ستپێكرد كه هه‌ردووكیان شه‌ڕیان ده‌ویست. چونكه ده‌وڵه‌ت ئاگاداری ئه‌وه بوو كه په‌كه‌كه به كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك بۆ ناو شار، ئاماده‌كاری بۆ شه‌ڕێكی جیدی ده‌كات، كه هه‌مووی ئه‌وانه له‌ناو به‌ڵگه‌نامه‌كانی ده‌وڵه‌تدا هه‌ن.
هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌ش بۆ دانوستانی ئۆسلۆ گه‌ڕانده‌وه و وتی دانوستانی ئۆسلۆ له ساڵی 2009 به ده‌نگ و ره‌نگ بۆ رای گشتی بڵاو كرایه‌وه، جێگری راوێژكاری میت عافه‌ت گوونه‌ش سه‌باره‌ت ده‌ڵێت: ده‌زانین كه شاره‌كانتان كردۆته كۆگای چه‌ك و بۆمب. ده‌وڵه‌تیش به‌هه‌مان شێوه ده‌ست به نه‌هێشتنی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری و به جیدی ده‌ست به ئاماده‌كاری بۆ شه‌ڕ كرد، له كاتێكدا كه خه‌ڵك چاوی له پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری بوو و به ئومێدبوون، به‌ڵام له پشت په‌رده هه‌م ده‌وڵه‌ت به شێوه‌یه‌كی جیدی ئاماده‌كاری بۆ شه‌ڕی كردبوو، هه‌میش په‌كه‌كه به هه‌مان شێوه ئاماده‌كاری كردبوو.
لێدوانی ئالتان تان پاش ئه‌وه‌ی دێت كه ماوه‌ی چه‌ند مانێگه له هه‌ندێ له شاره‌كانی باكووری كوردستان، به‌تایبه‌تی له هه‌ردوو شارۆچكه‌ی سوور و نسێبین شه‌ڕ و پیكدانی ناو شار له نێوان هێزه‌كانی توركیا و لایه‌نگرانی په‌كه‌كه روویداوه كه به‌شی هه‌ره زۆری هه‌ردوو شار وێرانكراوه.