بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی لیڤاندۆڤسكی نزیك ده‌بێته‌وه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی كه‌ته‌لۆنیا، یانه‌ی بارسێلۆنا لە بەدەستهێنانی هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی لیڤاندۆڤسکی نزیک دەبێتەوە.
رۆژنامەکانی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، ئاماژەی بە هەوڵەکانی بارسێلۆنا بۆ گواستنەوە لیڤاندۆڤسكی کردووە و نزیکە ئەم یاریزانە بۆندزلیگا بەرەو لالیگا جێبێڵێت.
بەپێی سەرچاوەکانی ئیسپانیا بارسێلۆنا ئامادەیە مووچەی ئەم یاریزانە زیاتر بکات لەوەی کە ئێستا له‌گه‌ڵ یانه‌ی بایرن میونشن هەیەتی، بارسێلۆنا ئامادەیە مووچەی لیڤاندۆڤسکی لە 25 ملیۆنەوە بۆ 35 ملیۆن یۆرۆ بەرز بكاته‌وه.
چەند رۆژێکە پینی زەهاوی بەڕێوەبەری کارەکانی لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ یانەی بایرن میونشن دەربارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لیڤا لە گفتووگۆدایە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ نزیکبوونەوەیەک نییە و نزیکە لیڤا بایرن میونشن جێبێڵێت.
لیڤاندۆڤسكی له هاوینی 2010 خولی پۆڵه‌ندای جێهێشت و به به‌های 4 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی دۆرتمۆند، له‌گه‌ڵ یانه‌ی دۆرتمۆند له كۆی 187 یاری، 103 گۆڵ و 42 ئاسیستی هه‌بوو، دواتر له هاوینی 2014 به به‌های 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانه‌ی بایرن میونشن گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ یانه باڤارییه‌كه له كۆی 366 یاری، 339 گۆڵی كردووه.