پوتن: كرده سه‌ربازییه‌كه‌مان له ئۆكرانیا ئامانجه‌كانی ده‌پێكێت
K24- هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا گوتی: كرده سه‌ربازییه‌كه‌یان له ئۆكرانیا ئامانجه‌كانی ده‌پێكێت، هه‌روه‌ك هۆشداریشیدا، ناتوانرێت وڵاته‌كه‌ی له رۆژئاوا دابڕێندرێت.
پوتن له میانه‌ی سه‌ردانێكیدا له‌گه‌ڵ ئالێكسانده‌ر لۆكاشینكۆ، سه‌رۆكی بێلاڕووس بۆ ناوچه‌ی ڤۆستۆچنی كۆزمۆدرۆم له رۆژهه‌ڵاتی رووسیا به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له ئاهه‌نگی رۆژی بۆشاییگه‌ریی ئاسمانی رووسیا گوتی: "هیچ گومانێك له‌وه‌دا نییه كه رووسیا ئه‌و ئامانج و مه‌رامانه‌ی له ئۆكرانیا ده‌پێكێت، كه كاری بۆ ده‌كات".
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رووسیا، پوتن له رێوڕه‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵات له ناوچه‌ی ڤۆستۆچنی كۆزمۆدرۆم گوتی: "مۆسكۆ جگه له ئه‌نجامدانی كرده‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ پارێزگاریكردن له رووسیا، هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌ی نه‌بوو و هیچ رێگه‌یه‌كیش نه‌بوو بۆ به‌لاوه‌نانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌یارانی رووسیا له ئۆكرانیا".
پوتن له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له ئۆكرانیا گوتی: "ئامانجه‌كانمان روونن و به‌ته‌واویش پاك و ره‌وایه".
پوتن جه‌ختی كرده‌وه، "ئامانجی سه‌ره‌كیی كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی رووسیا له ئۆكرانیا، بۆ رزگاركردنی خه‌ڵكی ناوچه‌ی دۆنباس بوو له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا"، له‌كاتێكدا به‌رهه‌ڵستكارانی ئۆكرانیا له‌و هه‌رێمه كه له‌لایه‌ن رووسیاوه پاڵپشتی ده‌كرێن، له ساڵی 2014ـه‌وه رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ئۆكرانیا ده‌بنه‌وه.
سه‌رۆكی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "له‌لایه‌ك ئێمه هاوكاری خه‌ڵك ده‌كه‌ین و رزگاریان ده‌كه‌ین، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كار بۆ زامنكردنی ئاسایشی رووسیا ده‌كه‌ین. روون و ئاشكرایه، كه ئێمه هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌مان نه‌بوو و ئه‌و بڕیاره‌ی داومانه، بڕیارێكی راست و دروست بوو".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "رووسیا خۆی دانابڕێنێت و هیچ كه‌سێكیش ناتوانێت گۆشه‌گیری بكات".
هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، كه له 24ی شوبات/ فێبرایه‌ری ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستیپێكردووه، قه‌یرانێكی مرۆیی توندی له‌و وڵاته به‌دوای خۆیدا هێناوه و كاردانه‌وه‌ی توندی نێوده‌وڵه‌تیی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ندین وێنه، گرته‌ی ڤیدیۆیی و به‌ڵگه‌ی دیكه به شێوه‌یه‌كی رۆژانه، كه جه‌خت له ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا سزای توند به‌سه‌ر مۆسكۆدا بسه‌پێنن، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ پاشگه‌زكردنه‌وه‌ی رۆسیا له بڕیاری جه‌نگ و نزمكردنه‌وه‌ی ئاستی توانا سه‌ربازییه‌كانی سوپای رووسیا.
H.B