لۆكاشینكۆ: جیهان به‌خێرایی به‌ره‌و برسێتی هه‌نگاو ده‌نێت
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی رووسیا له‌سه‌ر زاری سه‌رۆكی بێلارووس رایده‌گه‌یه‌نێت، به بێ په‌ینی كیمیایی خۆراك و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان زیاد نابن، بۆیه جیهان به‌خێرایی به‌ره‌و برسێتی هه‌نگاو ده‌نێت.
ئه‌لكسه‌نده‌ر لۆكاشینكۆ، سه‌رۆكی بێلاڕووس رایگه‌یاند، "رووسیا و بێلارووس دوو وڵاتی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری په‌ینی كیمیایین، بێ ئه‌و مادده‌یه جیهان ناتوانێت كشتوكاڵ بكات، بۆیه به خێرایی به‌ره‌و برسێتی هه‌نگاو ده‌نێین".
به‌هۆی هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپی سزایان خستووه‌ته سه‌ر كاڵاكانی رووسیا و هاوپه‌یمانه‌كانی، كه بێلارووس به‌هێزترین هاوكاری مۆسكۆیه.
به‌ره‌به‌یانی 24ی شوبات (فێبرایه‌ری 2022) به‌كاتی ئۆكرانیا، رووسیا له 3 قۆڵه‌وه هێرشی زه‌مینی و ئاسمانی كرده سه‌ر ئۆكرانیا، زیاتر لە مانگێكه شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای رووسیا و ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە، ئۆپەراسیۆنی سەربازی رووسیا لە خاکی ئۆکرانیادا کاردانەی نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا هێنا و ژمارەیەک لە وڵاتان سزای ئابووری و دارایی قورسیان بەسەر مۆسکۆدا سەپاند.