كوه‌یت.. پیاوێكی به‌ساڵاچوو لێیده‌درێت

به‌ ڤیدیۆ.. پیاوه‌ پیره‌كه‌ دانیشتووه‌ و یه‌كێك هێرشی بۆ ده‌بات
پیاوێكی به‌ساڵاچوو له‌ كوه‌یت لێیده‌درێت
پیاوێكی به‌ساڵاچوو له‌ كوه‌یت لێیده‌درێت

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ناوخۆی كوه‌یت رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ له‌ پیاوێكی به‌ساڵاچووی داوه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌ك وێنه‌ی تۆمه‌تباره‌كه‌یان ده‌ستكه‌وتووه‌.

به‌ گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی "ئه‌لحوڕه‌"، وه‌زاره‌تی ناوخۆی كوه‌یت ئه‌و كه‌سه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ له‌ ماركێتیك له‌ پیاوێكی به‌ساڵاچوو ده‌دات، كه‌ كوه‌یتی نییه‌ و خه‌ڵكی ئه‌سیا، دواتر به‌دوای خۆیدا راده‌كێشێت، ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، كه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ پێشینه‌ی تاوانی هه‌یه‌.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی كوه‌یت ئاشكرای كرد، رووداوه‌كه‌ له‌ پارێزگای ئه‌حمه‌دییه‌ روویداوه‌ و دوای ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه‌، ره‌وانه‌ی دادگا كراوه‌، كه‌ رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.